
لە چوارچێوەی هەڵمەتی ڕاوەدوونانی گەندەڵکاران لە عێراق تا ئێستا ٦٧ پەرلەمانتار و بەرپرسی سیاسی و فەرمانبەری دەوڵەت دەستگیرکراون و بەرپرسانی حکوومەتیش جەخت لە بەردەوامی هەڵمەتەکە دەکەنەوە.
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، حکوومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی هەڵمەتێکی بۆ دەستگیرکردن و ڕاوەدوونانی گەندەڵکاران دەست پێ کردووە، بەگوێرەی زانیارییە فەرمییەکان تا ئێستا ژمارەی دەستگیرکراوان لە پەرلەمانتار و بەرپرسانی سیاسی و فەرمانبەرانی دەوڵەت کە لە دۆسیەی جیاجیای گەندەڵی تێوەگلاون گەیشتووەتە ٦٧ کەس.
ئێوارەی دوێنێ یەکشەم، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا ڕایگەیاند، هەڵمەتی دەستگیرکردنی گەندەڵکاران بەردەوام دەبێت و داوایشی لەوانە کرد کە پارەی خەڵکیان لایە، بیگێڕنەوە، چونکە چاوپۆشی لە هیچ کەسێک ناکەن.
وەک سەرۆکوەزیران ئاماژەی بۆ کرد، گەندەڵی لە عێراق گەیشتووەتە ئاستێک کە ناکرێت لێی بێدەنگ بن.



