ئێوارهى ڕۆژی هەینی، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شانبەشانی ژمارەیەکی بهرچاوى سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ناوچەکە و جیهان، له تاران بەشداریی لە ڕێوڕەسمی فەرمیی ماڵئاواییکردن له ڕابەری باڵاى پێشووى کۆماری ئیسلامیی ئێراندا کرد.
ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دەفتەری سەرەخۆشیدا وتەیەکی تۆمار کرد. تيایدا وێڕاى دووپاتكردنهوهى سەرەخۆشی و هاوسۆزیی خۆی و ههرێمى كوردستان بۆ كۆچى عهلى خامهنهيى ڕابهرى باڵاى پێشووی ئێران، “تیشکی خستە سەر كاريگهری و ئهو میراتەی دوای خۆی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران و جيهانى ئيسلاميدا جێی هێشتووە”.
عەلی خامەنەیی ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران پێش زیاتر لە سێ مانگ، لە ئەنجامی بۆردمانێکی مووشەکی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر شوێنی مانەوەی، کوژرا.

