زێدپرێس
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٣، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، لە دوای نیوەشەو تا بەرەبەیان، شەپۆڵێکى تۆز و خۆڵ، ڕۆژئاوا و ناوەڕاستى عێراق دەگرێتەوە و ئەگەریش هەیە کاریگەرییەکەى بگاتە هەندێک لە ناوچەکانى باشورى هەرێمی کوردستان.
هەر ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ سبەی شەمە ٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٣ ڕاگەیاند.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەکانی گەرمای سبەینێ، لە ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی، بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ٤٥ پلەى سیلیزى
سلێمانی: ٤٢ پلەى سیلیزى
دهۆک: ٤٣ پلەى سیلیزى
کەرکوک: ٤٦ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: ٤٥ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: ٣٢ پلەى سیلیزى
زاخۆ: ٤٥ پلەى سیلیزى
سۆران: ٤٣ پلەى سیلیزى
گەرمیان: ٤٧ پلەى سیلیزى