هه‌واڵ

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: خۆڵباران لە عێراقەوە دەگات

زێدپرێس

 

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، ئەمشەو تا بەرەبەیان شەپۆڵێکی تۆز و خۆڵ ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی عێراق دەگرێتەوە و کاریگەرییەکەی دەگاتە هەرێمی کوردستان.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٣، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، لە دوای نیوەشەو تا بەرەبەیان،  شەپۆڵێکى تۆز و خۆڵ، ڕۆژئاوا و ناوەڕاستى عێراق دەگرێتەوە و ئەگەریش هەیە کاریگەرییەکەى بگاتە هەندێک لە ناوچەکانى باشورى هەرێمی کوردستان.

هەر ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ سبەی شەمە ٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٣ ڕاگەیاند.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەکانی گەرمای سبەینێ، لە ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی، بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ٤٥ پلەى سیلیزى

سلێمانی: ٤٢ پلەى سیلیزى

دهۆک: ٤٣ پلەى سیلیزى

کەرکوک: ٤٦ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: ٤٥ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: ٣٢ پلەى سیلیزى

زاخۆ: ٤٥ پلەى سیلیزى

سۆران: ٤٣ پلەى سیلیزى

گەرمیان: ٤٧ پلەى سیلیزى

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...