Site icon Zed Press

پۆلیسی ئاکرێ ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی کوژرانی گەنجەکە بڵاوکردەوە

Zed Press news 78 زێدپرێس هه‌واڵ پۆلیسی ئاکرێ ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی کوژرانی گەنجەکە بڵاوکردەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئاکرێ، لەبارەی کوژرانی گەنجێک و برینداربوونی یەکێکی دی ئاشکرای کرد، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە.

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئاکرێ، ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی کوژرانی گەنجێک و برینداربوونی یەکێکی دی لە شارۆچکەی ئاکرێ بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە.

 

شەوی ٢٨/٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٣، پۆلیسی ئاکرێ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی دا، پاش ئەوەی پۆلیسی ئاکرێ ئاگەدارکرایەوە لە هەبوونی تاوانێکی کوشتن لەسەر شەقامی سەرەکی ئاکرێ-ڕوڤیا، دەستبەجێ مەفرەزەیەکی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان، پۆلیسی فریاکەوتن، بنکەی پۆلیسی گردەسێن، پۆلیسی بەڵگەی تاوان و نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیپە، گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی پۆلیسی ئاکرێ، دەرکەوتووە، گەنجێکی تەمەن ٣٢ ساڵ بەناوی (‌ه. م. س) کوژراوە و یەکێکی دیکەیش بەناوی (ش. م. م) تەمەن ٣٢ ساڵ بریندار بووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لە لێکۆڵینەوەی سەرەتاییدا دەرکەوتووە، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە بووە و لەلایەن چەند کەسێکەوە تەقە لە هەردوو گەنجەکان کراوە و لە ئەنجامدا یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوی دی بریندار بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئاکرێ، ڕوونی کردووەتەوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کراوەتەوە، بەگوێرەی مادەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی و لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەوە فەرمانی گرتن بۆ تاوانباران دەرکراوە.

Exit mobile version