زێدپرێس
جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌توندی سه‌رکۆنه‌ی کوشتنی دوو لاو ده‌کات، له‌لایه‌ن هێزی ئاسایشی نیشتمانی له که‌رکووک، داوایش ده‌کات به‌ڕێوەبه‌ری ئاسایش له‌کاربخرێت و لێکۆڵینه‌وه‌ی بەپەلە له ڕووداوه‌که بکرێت.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بڵاوی کردەوە، جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕۆژی شه‌مه ٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٣، له به‌یاننامه‌یه‌کدا، به‌توندی سه‌رکۆنه‌ی ڕووداوی کوشتنی دوو لاوی کرد، به‌ناوه‌کانی (هـ. ش. م) و (ڕ. ش. خ) له‌لایه‌ن هێزی ئاسایشی نیشتمانی ناوچه‌ی ٥٥ی دۆمیز – پارێزگای که‌رکووک، لەکاتێکدا ئه‌و دوو لاوه سزا نه‌دراون و هیچ تاوانێکیشیان ئەنجامنەداوە.
ئاماژه‌شیدا، ئه‌و ڕووداو و هه‌ڵه دووباره‌بووانه بارودۆخه‌که تێکده‌ده‌ن و به‌شێوه‌یه‌کی نه‌رێنی کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگاکه‌دا .
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا، داوای له سه‌رۆکی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی کرد، ڕێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر و به‌ڕێوەبه‌ری ئاسایشی نیشتمانی که‌رکووک له‌کاربخات و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت بەهۆی دووباره‌کردنەوەی پێشێلکارییەکان و تێوه‌گلانی له کۆمەڵێک پرس و دۆسیه‌دا.
داواشی کرد لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له بۆ پشتڕاستکردنه‌وه‌ی دۆسیه‌که پێکبهێنرێت و لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانیشی ڕاسپارد به‌دواداچوون بۆ ڕووداوه‌که بکات و هۆکار و ورده‌کارییه‌کانی ئاشکرا بکات.
ڕاگەیەنراوەکەی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دوای ئەوە دێت، کە دوێنێ، دوو گەنجی کورد لە کەرکووک، لەلایەن کارمەندانی سەر بە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی کەرکووک تەقەیان لێ‌کرا و بەهۆیەوە گیانیان لە دەستدا.