زێدپرێس
ئەمڕۆ دووشەم ٣١ی تەمووزی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا لە ناحیەى سێوسێنان سەر بە قەزاى قەرەداغ لە سنورى گوندەکانى (گومەتە، بەڵخەی سەروو و مەسۆیی) ئاگرێکى بەرفراوان کەوتەوە. دەستبەجێ مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سێوسێنان گەیشتوونەتە شوێنى ڕووداوەکە و توانیویانە لە ماوەیەکى کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن .
بەگوێرەی پۆلیسی دارستان و ژینگە، زیانى ئاگرەکە نزیکەى (١٥٠) دۆنم پوش و پاوان و دارى سروشتى باخى هاووڵاتیان سووتاوە و هۆکارى ئاگرکەوتنەوەکە نادیارە .
هاوکات ئاگرێک لە گوندی (سۆڵەی و چنارە ) لە سنوری خاڵی دێلێژەی سەر بەقەزای قەرەداغ کەوتەوە و دەستبەجێ کارمەندانی خاڵی دێلێژە گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و توانیان بەماوەی سێ کاتژمێر بە هاوکاری هاووڵاتیانی سنورە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن
زیانى ئاگرەکە سوتاندنی نزیکەی ٥٠ دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سروشتی بوو.
هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکان نادیارە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەو بارەیەوە بەردەوامە .