هه‌واڵ

لە سنورى قەرەداغ نزیکەى ٢٠٠ دۆنم پوش و پاوان سوتا

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی  پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕای دەگەیەنێت، بەهۆى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما و کەمتەرخەمى و خەمساردى هەندێک لە هاووڵاتیان ڕووداوەکانى ئاگرکەوتنەوە ڕوویان لە زیادبوون کردووە، هەر بەو هۆکارەش چەندین دۆنم لە پوش و پاوان و دارستانى سروشتى سوتاوە.

 

ئەمڕۆ دووشەم ٣١ی تەمووزی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی  پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا لە ناحیەى سێوسێنان سەر بە قەزاى قەرەداغ لە سنورى گوندەکانى (گومەتە، بەڵخەی سەروو و مەسۆیی) ئاگرێکى بەرفراوان کەوتەوە. دەستبەجێ مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سێوسێنان گەیشتوونەتە شوێنى ڕووداوەکە و توانیویانە لە ماوەیەکى کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن .

بەگوێرەی پۆلیسی دارستان و ژینگە، زیانى ئاگرەکە نزیکەى (١٥٠) دۆنم پوش و پاوان و دارى سروشتى باخى هاووڵاتیان سووتاوە و هۆکارى ئاگرکەوتنەوەکە نادیارە .

هاوکات ئاگرێک  لە گوندی  (سۆڵەی و چنارە ) لە سنوری خاڵی دێلێژەی سەر بەقەزای قەرەداغ کەوتەوە و دەستبەجێ کارمەندانی خاڵی دێلێژە گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و توانیان بەماوەی سێ کاتژمێر بە هاوکاری هاووڵاتیانی سنورە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن

زیانى ئاگرەکە سوتاندنی نزیکەی ٥٠ دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سروشتی بوو.

هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکان نادیارە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەو بارەیەوە بەردەوامە .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...