Site icon Zed Press

بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە سلێمانی دەستگیر کرا

زێدپرێس

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە قەزای بازیان، بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات.

ئەمڕۆ دووشەم ٧ی ئابی ٢٠٢٣، دەزگای ئاسایشی هەرێم لە سلێمانی، ڕای گەیاند، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان بەناوی (ی، ع، ح) لە قەزای بازیان دەستگیر کردووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، تۆمەتبار هەریەک لە ماددەکانی (کریستاڵ، حەشیش، تلیاک، شروبی هۆشبەر)ی بەکارهێناوە و بازرگانی پێوەکردووە.

زیاتر دەڵێ “ئێستا تۆمەتبار بەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە”.

Exit mobile version