Site icon Zed Press

هەنگوینی کوردستان بە یەکەمی وڵاتانی ئاسیا دەستنیشان کرا

Zed Press news زێدپرێس هه‌واڵ هەنگوینی کوردستان بە یەکەمی وڵاتانی ئاسیا دەستنیشان کرا

زێدپرێس

میانی بەڕێوەچوونی شانزەهەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی هەنگەوانانی ئاسیا، پێشبڕکێی باشترین هەنگوینی ساڵ لە نێوان وڵاتانی ئاسیا و وڵاتانی عەرەبی بەڕێوەچوو، جارێکی دیکە هەنگوینی کوردستان بوو بە باشترین و پلەی یەکەمی تۆمار کرد.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، ڕۆژی چوارشەم ٩ی ئابی ٢٠٢٣، لە میانی شانزەهەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی هەنگەوانانی ئاسیا، لە وڵاتی سعودیە، پێشبڕکێی باشترین هەنگوینی ساڵ لە نێوان وڵاتانی ئاسیا و وڵاتانی عەرەبی بەڕێوەچوو، جارێکی دیکە هەنگوینی کوردستان بوو بە باشترین و پلەی یەکەمی تۆمار کرد.

لەو چوارچێوەیەشدا، هەنگەوان (فەرهەنگ حوسێن بەکر) کە لە هەولێرەوە بەشداری کرد بوو، لە پێشبڕکێی هەنگوینی شانە، بە یەکەمی ئاسیا دەستنیشان کرا.

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەو بۆنەیەوە، پیرۆزبایی لە هەنگەوانەکە دەکات و کارەکەی بە وەرچەرخانی مێژووی لەقەڵەم دەدات و جەختیش لەسەر پارێزگاری و بەباڕازکردنی بەرهەمی هەنگوینی خۆماڵی لە بازاڕەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی کەنداوی عەرەبی بەتایبەتی دەکاتەوە.

Exit mobile version