Site icon Zed Press

لە ماڵێک دەست بەسەر ٤٥٠ کیلۆ گۆشتی قەدەغەکراودا گیرا

Zed Press news زێدپرێس هه‌واڵ لە ماڵێک دەست بەسەر ٤٥٠ کیلۆ گۆشتی قەدەغەکراودا گیرا

زێدپرێس

لە ماڵێکی شاری سلێمانی دەست بەسەر بڕی ٢٠٠ کیلۆگرام قیمە و گۆشتی بێمۆری قەدەغەیە و لەناو ئۆتۆمبێکی خاوەن ماڵەشدا ٢٥٠ کیلۆگرام گۆشتی قەدەغە و قیمەی ئامادەکراودا گیرا.

ئەمڕۆ پێنجشەم ١٠ی ئابی ٢٠٢٣، ڕێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕای گەیاند، زانیاری هەبوو لەو ماڵەدا بڕێکی زۆر قیمە و جگەر و گۆشتی بێمۆر هەیە، بە فەرمانی دادوەری یەکی لێکۆڵینەوەی سلێمانی پشکنین بۆ ماڵەکە کرا و دەست بەسەر بڕی زیاتر لە (٢٠٠)کگم گۆشتی قەدەغە و قیمەی ئامادەکراودا گیرا، دواتریش لەناو ئۆتۆمبێلی خاوەن ماڵەکەدا دەست بەسەر زیاتر لە (٢٥٠)کگم قیمەدا گیرا کە لە ڕووی تەندروستی و ڤێتێرنەرییەوە بەهیچ جۆرێک ئەو قیمە و گۆشتە ڕێگەپێدراو نییە.

گوتیشی، بە فەرمانی دادوەر خاوەنی گۆشتەکە دەستگیرکراوە و تەواوی گۆشت و قیمەکەش لەناودەبردرێت.

Exit mobile version