زێدپرێس
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری واده‌ی سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونی شه‌ست دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتیی نوێی ده‌ستنیشان كرد.
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ٧ی ئابی ٢٠٢٣، واده‌ی سوێندخواردنی ده‌رچووانی خولی چواره‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریی ده‌ستنیشان كرد، كه ژماره‌یان شه‌ست كه‌سن و ٤٥ دادوه‌ر و ١٥شیان ئه‌ندامی داواكاری گشتین و ڕۆژی ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣، له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان سوێند ده‌خۆن.
بڕیاری دامه‌زراندنی ئه‌و دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتیش دوای ده‌رچوونیان له خولی چواره‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریی دێت، كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا دوای ته‌واوكردنی دوو ساڵ خوێندن له‌و په‌یمانگه‌یه، به فه‌رمانێكی هه‌رێمی بڕیاری دامه‌زراندنیان ده‌رچووه و دوای ته‌واوبوونی ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنیان له دادگا جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌كار ده‌بن.