هه‌واڵ

٦٠ دادوەر و داواکاری گشتی دەستبەکاردەبن

زێدپرێس

ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری واده‌ی سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونی شه‌ست دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتیی نوێی ده‌ستنیشان كرد.

ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ٧ی ئابی ٢٠٢٣، واده‌ی سوێندخواردنی ده‌رچووانی خولی چواره‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریی ده‌ستنیشان كرد، كه‌ ژماره‌یان شه‌ست كه‌سن و ٤٥ دادوه‌ر و ١٥شیان ئه‌ندامی داواكاری گشتین و ڕۆژی ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣، له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان سوێند ده‌خۆن.

بڕیاری دامه‌زراندنی ئه‌و دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتیش دوای ده‌رچوونیان له‌ خولی چواره‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریی دێت، كه‌ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا دوای ته‌واوكردنی دوو ساڵ خوێندن له‌و په‌یمانگه‌یه‌، به‌ فه‌رمانێكی هه‌رێمی بڕیاری دامه‌زراندنیان ده‌رچووه‌ و دوای ته‌واوبوونی ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنیان له‌ دادگا جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌كار ده‌بن.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...