Site icon Zed Press

تەندروستی سلێمانی: گومانی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا دەکرێت

ZED Press alert زێدپرێس هه‌واڵ ئاگاداری لەمڕۆوە هیچ کەس ناتوانێت بە ئۆتۆمبێلی خۆی سەردانی ئێران بکات دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگەدارییەکی لە سەر ئۆتۆمبێلی تایبەتی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران بڵاو کردەوە

زێدپرێس

بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات لە زیادبوونی حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە و گومانی هەبوونی کۆلێرا ڕادەگەیەنێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەم ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە هۆشدارییەکدا، هاووڵاتیانی سنووری سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە لەوەی “حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و گومانی بڵاوبوونەوەی کۆلێرای لێ دەکرێت”.

تەندروستی سلێمانی دەڵێ “سەرجەم تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان ئێستا  پشکنین و بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکان دەکەن”.

تەندروستی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات، خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی ئەو ئاوەی لە سەرچاوەکەی دڵنیا نین و تەنیا ئەو ئاوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دابین دەکرێت و هەروەها ئاوی بوتڵکراو کە لە ژێر چاودێری تیمەکانی تەندروستیدا کاردەکەن، بەکاربهێنن.

هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، هاوکات بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هەموو جۆرە سەوزە و ماستاو لە چێشتخانە و خواردنگەکان و شوێنە گشتییەکان،  تەنیا ڕێگە دەدرێت بە بەکەرهێنانی ماستاوی لەقتوونراو.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دوا لە هاوڵاتیان دەکات پابەندی ڕێنماییە خۆپارێزییەکان بن و دڵنیایان  دەکاتەوە لەوەی هەموو ئامادەکارییەکی تەواوی کردووە بۆ هەر ئەگەرێك لەزیادبوونی حاڵەتەکاندا .

Exit mobile version