هه‌واڵ

تەندروستی سلێمانی: گومانی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا دەکرێت

زێدپرێس

بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات لە زیادبوونی حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە و گومانی هەبوونی کۆلێرا ڕادەگەیەنێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەم ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە هۆشدارییەکدا، هاووڵاتیانی سنووری سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە لەوەی “حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و گومانی بڵاوبوونەوەی کۆلێرای لێ دەکرێت”.

تەندروستی سلێمانی دەڵێ “سەرجەم تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان ئێستا  پشکنین و بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکان دەکەن”.

تەندروستی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات، خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی ئەو ئاوەی لە سەرچاوەکەی دڵنیا نین و تەنیا ئەو ئاوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دابین دەکرێت و هەروەها ئاوی بوتڵکراو کە لە ژێر چاودێری تیمەکانی تەندروستیدا کاردەکەن، بەکاربهێنن.

هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، هاوکات بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هەموو جۆرە سەوزە و ماستاو لە چێشتخانە و خواردنگەکان و شوێنە گشتییەکان،  تەنیا ڕێگە دەدرێت بە بەکەرهێنانی ماستاوی لەقتوونراو.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دوا لە هاوڵاتیان دەکات پابەندی ڕێنماییە خۆپارێزییەکان بن و دڵنیایان  دەکاتەوە لەوەی هەموو ئامادەکارییەکی تەواوی کردووە بۆ هەر ئەگەرێك لەزیادبوونی حاڵەتەکاندا .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...