زێدپرێس
ئەو گوتانەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی کۆریای باشور هات، کە ئەمڕۆ چوارشەم ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە شاری هەولێر پێشوازی لێکرد.
قوباد تاڵەبانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، “هەرێمی کوردستان و کورد بە گشتی ڕۆژگارێکی سەخت تێپەڕ دەکات و لەگەڵ هەڕەشە و مەترسی زۆر گەورە بەرەوڕووین”.
ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ چۆ کیجۆنگ کونسڵی گشتیی کۆریای باشور باسی ئەوەی کردووە، “لەم قۆناغەدا تەنیا بژاردەمان ئەوەیە بگەڕێینەوە بۆ سیاسەتی ژیرانە و حەکیمانە و بەخێرایی کێشەکانی ناوخۆمان چارەسەر بکەین، تا بتوانین بە یەکگرتوویی رووبەڕووی هەڕەشەکان ببینەوە”.
قوباد تاڵەبانی زیاتر دەڵێ “ڕەنگە ڕۆژانێک بێت هەموو لایەکمان پەشیمان ببینەوە، کە بۆچی ئەم دەرفەتە کەمەی ماوە، لە دەستمان دا و نەمانتوانی بەسەر کێشەکانی ناوخۆماندا زاڵ ببین”.