Site icon Zed Press

بەغدا ڕەزامەندی لەسەر دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی ئابی هاووڵاتیانی کوردستان نەداوە

زێدپرێس

 

ئەندامیکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشکرای دەکات، تا ئێستا بەغدا ڕەزامەندی لەسەر دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی ئابی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان نەداوە.

 

کاسترۆ مەعرووف ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ زێدپرێس ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەم ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ بەدواداچوونی لەسەر هۆکاری دابەش نەکردنی بەشەخۆراکی مانگی ئابی ٢٠٢٣ی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کردووە.

ئاشکرای کرد، لە بەدواداچوونیان لەگەڵ بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی، پێی ڕاگەیەنراوە، تا ئێستا بەغدا ڕەزامەندی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی ئابی نەداوە، لەبەرئەوە نەیانتوانیوە بەشەخۆراکی مانگی ئاب دابەش بکەن.

بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی، هەروەها گوتوویەتی، ئەگەر بەغدا ڕەزامەندییان بۆ بنێرێت لەسەر دابەشکردنی بەشەخۆراکەکە، لە نزیکترین دەرفەتدا دەست بە دابەشکردنی دەکەن.

 

Exit mobile version