زێدپرێس
سبەی هەریەک لە مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی و شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەن.
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەم ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ڕایگەیاند، بەمەبەستی گفتوگۆ و ئەنجامدانی ژمارەیەک کۆبوونەوە لەبەغدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران و شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەیانی سەردانی بەغدا دەکەن.
پێشەوا هەورامانی زیاتر دەڵێ “هەرێمی کوردستان مەبەستییەتی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ بگاتە ئەنجام و خەڵکی هەرێمی کوردستان وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق شایستە داراییەکانیان و لەنێویاندا مووچەیان پێبدرێت”.
دووپاتی کردەوە، “حکوومەتی هەرێم پابەندی ڕێککەوتنەکانە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ، سەردانی سەرۆکوەزیران و جێگرەکەی و تیمی حکوومەت، نیشاندانەوەی نییەتی سەرۆکوەزیران و حکوومەتی هەرێمە بۆ گەیشتنە ئەنجام و چارەسەری کێشەکان لەڕێگای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان، بەتایبەتی جێبەجێکردنی یاسای بودجە”.