هه‌واڵ

مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدا دەکەن

زێدپرێس

 

سبەی هەریەک لە مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی و شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەن.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەم ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ڕایگەیاند، بەمەبەستی گفتوگۆ و ئەنجامدانی ژمارەیەک کۆبوونەوە لەبەغدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران و شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەیانی سەردانی بەغدا دەکەن.

پێشەوا هەورامانی زیاتر دەڵێ “هەرێمی کوردستان مەبەستییەتی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ بگاتە ئەنجام و خەڵکی هەرێمی کوردستان وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق شایستە داراییەکانیان و لەنێویاندا مووچەیان پێبدرێت”.

دووپاتی کردەوە، “حکوومەتی هەرێم پابەندی  ڕێککەوتنەکانە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ، سەردانی سەرۆکوەزیران و جێگرەکەی و تیمی حکوومەت، نیشاندانەوەی نییەتی سەرۆکوەزیران و حکوومەتی هەرێمە بۆ گەیشتنە ئەنجام و چارەسەری کێشەکان لەڕێگای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان، بەتایبەتی جێبەجێکردنی یاسای بودجە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...