زێدپرێس
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بانکەکە دوێنێ چوارشەم ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری کۆمپانیاکانی سەربە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی تۆمار کراوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتەکە، تایبەمەندییەکانی ئەم بانکە و ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشی دەکات، بە هەمان شێوەی بانکی ناوەندی دەبێت و وەک بوونی سەکۆیەکی ئەلیکترۆنی بۆ ئاڵوگۆڕی دراو، کە بازرگانان و هاووڵاتییان دەتوانن لێی سودمەند بن.
هەروەها ڕاستەوخۆ مانگانە بەشە بودجەی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران دەگوازرێتەوە ئەم بانکە و فەرمانبەران دەتوانن لەڕێی ئەم بانکەوە مووچەکانیان بەدەست بگات، وەک بانکێکی فەرمی گشتگیری حکوومەت مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و جیاواز لە بانکە حکوومییەکانی دی خزمەتگوزارییەکانی لە بواری جیاوازی بانکیدا پێشکەش دەکات و تەنیا هەڵگرتنی پارە نییە.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی باسی لەوەش کردووە، ڕێکارەکانی دامەزراندنی ئەم بانکە لە هەرێمی کوردستان تەواوبووە و ئەوەی ماوەتەوە هەندێ ڕێکاری ڕۆتینییە لەگەڵ بانکی ناوەندی و لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو دەکرێت.