هه‌واڵ

یەکەمین بانکی نیشتمانی کوردستان تۆمار کرا

زێدپرێس

 

یەکەمین کۆمپانیای بانکی نیشتمانی کوردستان بەناوی (بانکی نیشتمان) تۆمار کرا، کە بانکێکی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و ڕاستەوخۆ بەبانکی ناوەندی عێراقی فیدڕاڵەوە دەبەسترێتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بانکەکە دوێنێ چوارشەم ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری کۆمپانیاکانی سەربە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی تۆمار کراوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتەکە، تایبەمەندییەکانی ئەم بانکە و ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشی دەکات، بە هەمان شێوەی بانکی ناوەندی دەبێت و وەک بوونی سەکۆیەکی ئەلیکترۆنی بۆ ئاڵوگۆڕی دراو، کە بازرگانان و هاووڵاتییان دەتوانن لێی سودمەند بن.

هەروەها ڕاستەوخۆ مانگانە بەشە بودجەی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران دەگوازرێتەوە ئەم بانکە و فەرمانبەران دەتوانن لەڕێی ئەم بانکەوە مووچەکانیان بەدەست بگات، وەک بانکێکی فەرمی گشتگیری حکوومەت مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و جیاواز لە بانکە حکوومییەکانی دی خزمەتگوزارییەکانی لە بواری جیاوازی  بانکیدا پێشکەش دەکات و تەنیا هەڵگرتنی پارە نییە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی باسی لەوەش کردووە، ڕێکارەکانی دامەزراندنی ئەم بانکە لە هەرێمی کوردستان تەواوبووە و ئەوەی ماوەتەوە هەندێ ڕێکاری ڕۆتینییە لەگەڵ بانکی ناوەندی و لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو دەکرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...