Site icon Zed Press

هەولێر؛ زیاتر لە ١١ کیلۆگرام کریستاڵ دەستی بەسەردا گیرا

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە ١١ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە ڕاگەیەنراوێکدا، ئەمڕۆ سێشەم ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ئاشکرای کرد، لە شاری هەولێر دەستیان بەسەر ١١ کیلۆ و ٦٥٠ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گرتووە.

ڕوونی دەکاتەوە، دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە ماددە هۆشبەرە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش و داوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش – سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی ڕاپەڕین، لە چالاکییەکی هاوبەشدا، ٥ تۆمەتبار لە شاری سلێمانی و شارۆچکەی قەڵادزێ، بە بڕێکی دی لە ماددەی هۆشبەر لە هەمان جۆر(کریستاڵ)، دەستگیرکراون.

چالاکییە هاوبەشەکە، دوێنێ دووشەم ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ بەڕێوەبراوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەڵێ “تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە”.

Exit mobile version