Site icon Zed Press

فڕۆکەکانی تورکیا چەند گوندێکی بناری قەندیل و ماوەت بۆردمان دەکەن

Zed press bkn

زێدپرێس

 

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند گوندێکیان لە سنوری ماوەت لە دەڤەری ڕاپەڕین بۆردمان کرد.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بۆردمانەکە لە دەوروبەری گوندەکانی بۆکریسکان و ئێندزە بووە. هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردمانی سنوری گوندی گەڵاڵەیان لە سنوری شارۆچکەی ماوەت کرد.

تا ئێستا، زیانەکانی بۆردمانەکان نەزانراوە.

دوابەدوای بۆردمانەکان، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی دا، ١٦ ئامانجی پەکەکەیان لە باکوری عێراق لە ناوچەکانی گارە، مەتین، خواکورک، قەندیل و ئاسۆس بۆردمان کردووە.

 

Exit mobile version