زێدپرێس
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتنی دواین چەکی شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ دووشەم ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێم لە زاری بەڕێوەبەری گشتی بازرگانییەوە ڕایگەیاند، چەکی شایستەی داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٣ گەیشتە هەرێمی کوردستان.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، بڕی پارەکە بەم شێوەیەیە:
سلێمانی: ٧٧ ملیار و ٣٧٤ ملیۆن دینار.
هەولێر: ٥١ ملیار و ١٨٦ ملیۆن و ٦٨١ هەزار دینار.
دهۆک: ٣٨ ملیار و ٩٦٣ ملیۆن و ٥٠٩ هەزار دینار.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئاماژەی داوە، پاش ئەوەی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواو بوون، دەست بە دابەشکردنی چەکی بانکی دەکرێت لە ڕێگای سایلۆکان و بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنمی جووتیاران بە سایلۆکان.
ئەو بڕە پارەیە، دوا بڕی پارەی جووتیارانە بۆ ساڵی ٢٠٢٣.