هه‌واڵ

دواین بڕی چەکی شایستەی دارایی جووتیاران گەیشتە هەرێمی کوردستان

زێدپرێس

 

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتنی دواین چەکی شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ دووشەم ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێم لە زاری بەڕێوەبەری گشتی بازرگانییەوە ڕایگەیاند، چەکی شایستەی داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٣ گەیشتە هەرێمی کوردستان.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، بڕی پارەکە بەم شێوەیەیە:

 

سلێمانی: ٧٧ ملیار و ٣٧٤ ملیۆن دینار.

هەولێر: ٥١ ملیار و ١٨٦ ملیۆن و ٦٨١ هەزار دینار.

دهۆک: ٣٨ ملیار و ٩٦٣ ملیۆن و ٥٠٩ هەزار دینار.

 

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئاماژەی داوە، پاش ئەوەی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواو بوون، دەست بە دابەشکردنی چەکی بانکی  دەکرێت لە ڕێگای سایلۆکان و بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنمی جووتیاران بە سایلۆکان.

ئەو بڕە پارەیە، دوا بڕی پارەی جووتیارانە بۆ ساڵی ٢٠٢٣.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...