Site icon Zed Press

ژمارەی قوربانیانی غەززە زیاتر بەرز دەبێتەوە

زێدپرێس

 

تا ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ ٣ هەزار و ٧٨٥ کەس و سەرووی ١٢ هەزار بریندار تەنیا لە کەرتی غەززە بەرزبووەتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند، تا کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لە کەرتی غەززە ٣ هەزار و ٧٨٥ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٢ هەزار کەسیش برینداربوون.

دوابەدوای هێرشەکەی چەکدارانی حەماس بۆ سەر ئیسڕائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە، کە ڕاستەوخۆ هێرشی سەختی ئاسمانی ئیسڕائیلی بۆ سەر کەرتی غەززە بەدواداهات، ڕۆژبەڕۆژ ژمارەی قوربانییەکان زیاتر بەرز دەبێتەوە.

پێشتر وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاندووە، نزیکەی نیوەی قوربانییەکان لە کەرتی غەززە، ژنان و منداڵانن.

 

Exit mobile version