زێدپرێس
لێژنەکە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانی بڵاوکردەوە، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
ڕاگەیەندراوی ڕۆژنامەوانی
پڕۆسەی ئاشتەوایی و هەنگاوەکانی خۆڕێکخستنەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ هاوڕێیانی دەرەوەی پەیکەری ڕێکخراوەیی؛ بڕیاری جڤاتی نیشتمانی و لە پێویستییە لە پێشینەییەکانی ئەم قۆناغەی کاری ڕێکخراوەییمانە.
لەو چوارچێوەیە و لە هەشت مانگی ڕابردودا، لەگەڵ دەیان کاراکتەر و کەسایەتی دیاری گۆڕان کۆبوونەوە و دیدار و دانیشتنمان هەبووە و خاڵی هاوبەشمان لە خاڵە جیاوازەکان زیاتر بووە، بۆ ئەو مەبەستەش دوایین هەنگاو و بەرەوپێشچوونەکان دەخەینەوە بەردەم جڤاتی نیشتمانی.
ئەگەرچی ئەنجامەکان لەگەڵ ژمارەیەک لەهاوڕێیانمان وەک پێویست نەچووەتە پێش، بەڵام پڕۆسەی ئاشتەوایی لای ئێمە کۆتایی نەهاتووە و سوپاسی ئەوانە دەکەین بەپیرمانەوە هاتوون، ئەوانەشی لەم قۆناغەدا بە هەر هۆکارێک لەگەڵمان نابن؛ دڵنیاین لە داهاتوییەکی نزیکتردا لە پڕۆژەیەکی گەورەتردا بەیەکەوە لە خزمەتی میللەتەکەمان بەردەوام دەبین.
لەبارەی وتارێکی ئەندامێکی لیژنەکەمان، کە ڕایگەیاندووە پڕۆسەی ئاشتەوایی تەواو بووە، ئێمە ڕایدەگەیەنین ئەوە بۆچوونی کەسی خۆیەتی و ڕای لیژنەکە و راستگۆیانە نییە.
لیژنەی ئاشتەوایی
٤ی ١١ی ٢٠٢٣