هه‌واڵ

ڕاگەیەندراوێک لە لێژنەى ئاشتەوایى بزووتنەوەى گۆڕانەوە

زێدپرێس

 

لێژنەى ئاشتەوایی بزووتنەوەى گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، پڕۆسەی ئاشتەوایی و هەنگاوەکانی خۆڕێکخستنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ هاوڕێیانی دەرەوەی پەیکەری ڕێکخراوەیی، کۆتایی نەهاتووە، ‎ئەگەرچی ئەنجامەکان لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێیانیان وەک پێویست نەچووەتە پێش.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

لێژنەکە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانی بڵاوکردەوە، کە ئەمە دەقەکەیەتی:

ڕاگەیەندراوی ڕۆژنامەوانی

‎پڕۆسەی ئاشتەوایی و هەنگاوەکانی خۆڕێکخستنەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ هاوڕێیانی دەرەوەی پەیکەری ڕێکخراوەیی؛ بڕیاری جڤاتی نیشتمانی و لە پێویستییە لە پێشینەییەکانی ئەم قۆناغەی کاری ڕێکخراوەییمانە.

‎لەو چوارچێوەیە و لە هەشت مانگی ڕابردودا، لەگەڵ دەیان کاراکتەر و کەسایەتی دیاری گۆڕان کۆبوونەوە و دیدار و دانیشتنمان هەبووە و خاڵی هاوبەشمان لە خاڵە جیاوازەکان زیاتر بووە، بۆ ئەو مەبەستەش دوایین هەنگاو و بەرەوپێشچوونەکان دەخەینەوە بەردەم جڤاتی نیشتمانی.

‎ئەگەرچی ئەنجامەکان لەگەڵ ژمارەیەک لەهاوڕێیانمان وەک پێویست نەچووەتە پێش، بەڵام پڕۆسەی ئاشتەوایی لای ئێمە کۆتایی نەهاتووە و سوپاسی ئەوانە دەکەین بەپیرمانەوە هاتوون، ئەوانەشی لەم قۆناغەدا بە هەر هۆکارێک لەگەڵمان نابن؛ دڵنیاین لە داهاتوییەکی نزیکتردا لە پڕۆژەیەکی گەورەتردا بەیەکەوە لە خزمەتی میللەتەکەمان بەردەوام دەبین.

‎لەبارەی وتارێکی ئەندامێکی لیژنەکەمان، کە ڕایگەیاندووە پڕۆسەی ئاشتەوایی تەواو بووە، ئێمە ڕایدەگەیەنین ئەوە بۆچوونی کەسی خۆیەتی و ڕای لیژنەکە و راستگۆیانە نییە.

 

‎لیژنەی ئاشتەوایی

‎٤ی ١١ی ٢٠٢٣

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...