زێدپرێس
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا، دوو پۆستى سەرۆکى زانکۆى حکومى بۆ جارى یەکەم ڕادەگەیەنێت و هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.
پۆستەکان:
١- سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى گەرمیان
٢- سەرۆکى زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارەکییەکان
مەرجەکان:
١- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
٢- نازناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
٣- خزمەتى لە (١٠) ساڵ کەمتر نەبێت.
٤- خاوەن توانا و شیاوى کارگێڕى و شارەزایى و دەستپاکى و ئەمانەتى زانستى بێت لە کارکردندا.
تێبینییەکان:
– ئەو بەڕێزەى کە داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
– زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت
– دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێککەوتى (٢٠٢٣/١٢/١٤) ڕۆژى (پێنجشەم) دەبێت.
– پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.
– هەر بەڕێزێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت، دەتوانێ (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوە و ڕەوانەى بکات.
لێرە داواکاری پێشکەش بکە