هه‌واڵ

پۆستى دوو سەرۆکى زانکۆى حکومى ڕادەگەیەنرێت

زێدپرێس

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پۆستی هەردوو سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکى گەرمیان و زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارەکییەکان ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا، دوو پۆستى سەرۆکى زانکۆى حکومى بۆ جارى یەکەم ڕادەگەیەنێت و هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v)  و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

 

پۆستەکان:

١- سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى گەرمیان

٢- سەرۆکى زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارەکییەکان

 

مەرجەکان:

١- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.

٢- نازناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.

٣- خزمەتى لە (١٠) ساڵ کەمتر نەبێت.

٤- خاوەن توانا و شیاوى کارگێڕى و شارەزایى و دەستپاکى و ئەمانەتى زانستى بێت لە کارکردندا.

 

تێبینییەکان:

– ئەو بەڕێزەى کە داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.

– زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت

– دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێککەوتى (٢٠٢٣/١٢/١٤) ڕۆژى (پێنجشەم) دەبێت.

– پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.

– هەر بەڕێزێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت، دەتوانێ (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوە و ڕەوانەى بکات.

 

لێرە داواکاری پێشکەش بکە

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...