زێدپرێس
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی وڵات و هەوڵەکانی حکوومەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیریی لە ناوچەکە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەکانی شاندی هەرێم کردووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نیشتمانی لەگەڵ بەغدا و ڕوونیکردەوە، “گەڕانەوە بۆ دەستوور و هاوبەشیی ڕاستەقینە، فاکتەری سەرەکیی چارەسەرکردنی کێشەکانە”. گوتیشی، “ژیان و گوزەرانی خەڵک دەبێت کاری لەپێشینەی حکوومەت بێت و هەموو لایەکیش هاوکار و هەماهەنگبن لەو پێناوەدا”.
ڕاگەیەندراوەکە کە لە هەژماری تایبەتی بافڵ تاڵەبانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات، کە سەرۆکی یەکێتی، سیاسەتی حزبەکەی خستەڕوو و ڕایگەیاند، “ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، ئەرکی هەموو لایەکە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و وڵات لە هەموو ئەگەرێکی نەخوازراو بپارێزن”.