هه‌واڵ

بافڵ تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی کۆبوونەوە

زێدپرێس

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبووەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی وڵات و هەوڵەکانی حکوومەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیریی لە ناوچەکە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەکانی شاندی هەرێم کردووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نیشتمانی لەگەڵ بەغدا و ڕوونیکردەوە، “گەڕانەوە بۆ دەستوور و هاوبەشیی ڕاستەقینە، فاکتەری سەرەکیی چارەسەرکردنی کێشەکانە”. گوتیشی، “ژیان و گوزەرانی خەڵک دەبێت کاری لەپێشینەی حکوومەت بێت و هەموو لایەکیش هاوکار و هەماهەنگبن لەو پێناوەدا”.

ڕاگەیەندراوەکە کە لە هەژماری تایبەتی بافڵ تاڵەبانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات، کە سەرۆکی یەکێتی، سیاسەتی حزبەکەی خستەڕوو و ڕایگەیاند، “ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، ئەرکی هەموو لایەکە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و وڵات لە هەموو ئەگەرێکی نەخوازراو بپارێزن”.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...