زێدپرێس
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەم، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ڕایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بە ڕەچاوكردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕيارى لێخۆشبوون و داشكاندنی ڕێژەی (١٥٪) لە دانەوەی قەرزی هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی كوردستان جێبهجێ دهكرێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە نووسراوێكدا كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ كراوە، داوا دەكات پاڵپشت بە ڕەزامەندی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، كاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری لێخۆشبوون لە دانەوەی قەرز لەسەر هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی (٣) مانگ، كە لە ڕێككەوتی ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستپێدەکات و لە ڕێککەوتی ٩ی ئاداری ٢٠٢٤ کۆتایی دێت.
پاڵپشت بەو بڕیارە، هەر هاوبەشێکی ئاو، لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا قەرزی ئاو بدات، لە ڕێژەی ١٥٪ی قەرزەکەی دەبەخشرێت.