هه‌واڵ

لێخۆشبوون لە ١٥٪ی قەرزی كرێی ئاو كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە

زێدپرێس

 

بڕیاری لێخۆشبوون لە ڕێژەی ١٥٪ی قەرزی کرێی ئاو لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت و لە ئێستاوە تا سێ مانگی دیکە دەخایەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەم، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ڕایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بە ڕەچاوكردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕيارى لێخۆشبوون و داشكاندنی ڕێژەی (١٥٪) لە دانەوەی قەرزی هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە نووسراوێكدا كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ كراوە، داوا دەكات پاڵپشت بە ڕەزامەندی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، كاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری لێخۆشبوون لە دانەوەی قەرز لەسەر هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی (٣) مانگ، كە لە ڕێككەوتی ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستپێدەکات و لە ڕێککەوتی ٩ی ئاداری ٢٠٢٤ کۆتایی دێت.

پاڵپشت بەو بڕیارە، هەر هاوبەشێکی ئاو، لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا قەرزی ئاو بدات، لە ڕێژەی ١٥٪ی قەرزەکەی دەبەخشرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...