بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و هاریكاریی وزه و وه‌به‌رهێناندا، دوایین ڕێكار و هه‌نگاوه‌كان بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق له‌مباره‌یه‌وه، باس كران.
سەرۆکایەتی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، کە هۆكستاین باسی له‌وه كرد كه “ئه‌مریكا به بایه‌خ و گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ده‌خوازێت له كه‌رته‌كانی ئابووری و وه‌به‌رهێنان و وزه‌دا، بره‌و به ده‌رفه‌ته‌كان و هاریكاریی هاوبه‌شیان بدات، هه‌روه‌ها پابه‌ندیی ئه‌مریكای به به‌رده‌وامیی پشتگیری و یارمه‌تیدانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دووپات كرده‌وه”.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە: “تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخی ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و دیپلۆماتكاران له عێراق و كاریگه‌ریی ئاڵۆزییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو”.