هه‌واڵ

نێچیرڤان بارزانی و گه‌وره‌ ڕاوێژكارێكی جۆ بایدن چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکەن

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤،‌ له‌ كۆنفرانسی ئاساییشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئامۆس هۆکستا‌ین، گه‌وره‌ ڕاوێژكاری جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری وزه‌ و وه‌به‌رهێنان، كۆبووه‌وه‌.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌ بواری ئابووری و هاریكاریی وزه‌ و وه‌به‌رهێناندا، دوایین ڕێكار و هه‌نگاوه‌كان بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق له‌مباره‌یه‌وه‌، باس كران.

سەرۆکایەتی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، کە هۆكستاین باسی له‌وه‌ كرد كه‌ “ئه‌مریكا به‌ بایه‌خ و گرنگییه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ده‌خوازێت له‌ كه‌رته‌كانی ئابووری و وه‌به‌رهێنان و وزه‌دا، بره‌و به‌ ده‌رفه‌ته‌كان و هاریكاریی هاوبه‌شیان بدات، هه‌روه‌ها پابه‌ندیی ئه‌مریكای به‌ به‌رده‌وامیی پشتگیری و یارمه‌تیدانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دووپات كرده‌وه‌”.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە: “تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخی ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و دیپلۆماتكاران له‌ عێراق و كاریگه‌ریی ئاڵۆزییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...