Site icon Zed Press

“زەکیا خان” خوشکی بارزانی کۆچی دوایی کرد

Zed Press home زێدپرێس كوردستان سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌واڵ ئابووری شرۆڤه‌ ژینگه‌ زێدپرێس، ڕاپۆرتی بەدواداچوونی و بنکۆڵکاری بڵاو دەکاتەوە، لەپاڵ هه‌واڵ و شرۆڤە و شیکاریی قووڵی سیاسی، ئابووری، ژینگە، کۆمەڵایەتی و کەلتووری. زێدپرێس میدیایه‌كی سه‌ربه‌خۆیه‌. ڕاپۆرتی بەدواداچوونی و بنکۆڵکاری بڵاو دەکاتەوە و شیکاریی قووڵی سیاسی، ئابووری، ژینگە، کۆمەڵایەتی و کەلتووری.
ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٤، زەکیا مەلا مستەفا بارزانی، خوشکی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد.

 

بارەگای بارزانی، ڕاگەیەندراوێکی بەبۆنەی کۆچی دوایی “زەکیا خان” بڵاوکردەوە و بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە سبەی شەممە ٢٤ی شوباتەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، پرسەکەی لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچکەی سەلاحەددین (پیرمام) بەڕێوەدەچێت.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

دوای كۆچی دوایی خوشکی جەنابی سەرۆک بارزانی خوالێخۆشبوو (زەکیا مستەفا بارزانی) بە جەماوەری خۆشەویستی كوردستان و گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە پرسەی خوالێخۆشبوو (زەکیا مستەفا بارزانی) لە ڕۆژی شەممە 24ی شوباتی 2024ـەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەلاحەدین بەڕێوە دەچێت لەم كاتانەدا:

بەیانیان: كاتژمێر 10هەتا 12ـی پێشنیوەڕۆ

ئێواران: كاتژمێر 2 هەتا5ـی پاشنیوەڕۆ

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

٢٣ی شوباتی ٢٠٢٤

Exit mobile version