ڕوون و ڕەوایە پارتی بەشداری پڕۆسەیەک ناکات کە بونیادەکەی نایاسایی و نادەستوری بێت و هەڕەشەیەک بێت بۆ لە ناوبردنی سیستەمی دیموکراسی هەرێمی کوردستان، کە پارتی و سەرۆک بارزانی بناغەكهیان داڕشتووە، ئەم پەیامە سیاسییەی پارتیش بابەتە سەرەکییەکە هەڵبژاردن نییە، بەڵکو هەڕەشەکانە بۆ لەناوبردنی سیستەمی فیدڕاڵییەت و بە مەرکەزیکردنی عێراق و پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکانی ئێمە و عێراق و، بهرجهستهكردنی مەبدەئی تەوافق و تەوازن و شەراکەت.
دژایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خودی جەنابی (مەسرور بارزانی)ـش لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەیە کە بەچڕی گیراونەتە بەر بۆ لەناوبردنی حکوومەت و لاوازکردنی و نەهێشتنی؛ لەڕێگای مەلەفی نەوت و بڕینی سەرچاوەکانی داهات و چارەسەر نەکردنی کێشەکان و ڕێز نەگرتن لە ڕێکكەوتنەکان و جێبەجێنەکردنی یەک خاڵیش لهم ڕێككهوتنانه لێیان.
بڕیارە سیاسی و نادەستورییه یەک لە دوای یەکەکانی دادگای نادەستوری بەناو فیدڕاڵی؛ بوونەتە هۆی پێشێلکردنی پڕەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان، بەشێوەیەك دادگا خۆی خستۆتە پێگەی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن، ههروهها هەندێك دەسەڵات و تایبەتمەندی بەخۆی داوە کە لە دەستوردا بۆی دیاری نەکراوە، بهم ههنگاوانهی بووهته دادگایەکی دژە کوردستانی، قین لەدڵ، بۆیه بڕیارە سیاسییەکانی هیچ نرخێکییان نییە.
پارتی لەم پرسەدا سنوورێک دادەنێت بۆ ملهوڕی و بڕیارە نایاساییەکانی ئەم دادگایە، ئەگەر کەسێک لە عێراقدا ههیه و لە خەمی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی وڵاتەکەدایە، دەبێت بەدەم مافەکانی گەلی کوردستانەوە بێن و چیدیکە قبوڵنەکرێت بەم شێوە نادەستورییە خەڵکی کوردستان برسی بکرێت؛ بە پێچەوانەوە سنوورێک دانەنرێت بۆ دادگاکە لەهەنگاوەکانی داهاتوودا عێراق دەکەوێتە تونێلێکی تاریک و بارەکەی بەهیچ لایەک ڕاستناکرێتەوە، بڕیاری گەورە و سەختیش بە کەسی گەورە و حزبی گەورە دەدرێت و ئەم مەسئولییەتە لەئەستۆی پارتییە نەک کەسی دیکە.
لایەنەکانی هەرێمی کوردستان لەبەردەم مەسئولییەتی مێژوویی و نیشتمانیدان؛ لهم ڕوانگهوه لەبەردەم دوو ڕێگادان و ڕێگای سێیەم نییە، یان لەگەڵ خەڵک و مافی خەڵک و پاراستنی هەرێمی کوردستان دەمێننەوە، یان دەچنە ڕیزی ئەوانەی خەون و خولیایان لەناوبردنی هەرێم و لەناوبردنی خەونی مێژوویی شەهیدان و خەڵکی هەرێمی کوردستانە.