لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق
٦ی ته‌مووزی ١٩٢٢
… ئه‌نجام ده‌كرێ بڵێم كه‌وا خه‌ریكه هه‌ور له باكوور كۆده‌بێته‌وه و توركه‌كان هێز له وان كۆده‌كه‌نه‌وه و له ڕەواندزیش خۆ قایم ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری تازه‌شیان بۆ ناردووه. حاڵی حازر واته‌واتێكی زۆر له ناو خێڵه كورده‌كاندا بڵاوه و ده‌سته‌ی ئهركانیشمان بارودۆخه‌كه به مه‌ترسیدار ده‌زانن. ئێمه تا ئێستا له سلێمانی بكوژانی كاپتن بۆند و كاپتن ماكانتمان ده‌سگیر نه‌كردووه و ئه‌مانه په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆیان به توركه‌كانه‌وه هه‌یه له ڕەواندز. هێزی ئاسمانیی شاهانه بۆردمانێكی چاكی گونده یاخییه‌كانی كردووه له وڵات و شوێنگه‌لێكی ئه‌وپه‌ڕی سه‌خت و هه‌ڵه‌تدا و به‌ڵام هه‌موو كاتی بردوون بۆ ئه‌وه‌ی بڕێكی ته‌واوی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی فڕۆكه به خه‌سار نه‌ده‌ن و ئه‌گه‌ر ئێستا بمانه‌وێت به خه‌ستی ڕەواندز بۆمباران بكه‌ین ئه‌وه چه‌ك و جبه‌خانه‌مان به ته‌واوی كورت ده‌هێنێت و تووشی كێشه و زه‌حمه‌ت ده‌بین.
١٦ی تەمووزی ١٩٢٢
… سه‌باره‌ت به ڕا و بۆچوونی مه‌لیك (مەبەستی شا فەیسەڵی یەکەمە -وەرگێڕ) له‌باره‌ی كورده‌وه جارێ به شێوه‌یه‌كی كاتی ڕەتکراوهتهوه. مێجه‌ر بۆردیللۆن به فڕۆكه چوو بۆ سلێمانی و له‌گه‌ڵ مێجه‌ر گۆڵدسمیسی حاكمی سیاسی‌دا ته‌واوی مه‌سه‌له‌كه‌یان خسته به‌ر باس و گفتوگۆ. حاكمی سیاسی ڕای وایه كه ناتوانرێ هیچ شتێك له به‌غداوه بكرێ و هه‌رچۆنێك بێت پێویسته ده‌سبه‌جێ شتێك بكرێت. له به‌ر ئه‌وه به‌ته‌مان په‌یوه‌ندییه‌كی خێرا بكه‌ن له‌گه‌ڵ جه‌رده‌یه‌كی ڕێگری سهركێشدا به‌ڵام زۆر كاریگه‌ره له‌و سه‌ر سنووره و ئه‌ویش سه‌ید ته‌هایه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئاخۆ ئاماده‌یه پۆستی حوكمدار وه‌ربگرێت له سلێمانی و ڕەواندزدا له ژێر چاودێریی ئێمه‌دا و ئه‌مه بازدانێكی ترسناكه له تاریكی‌دا. پێموایه سه‌ید ته‌ها ئه‌م پێشنیازه ڕه‌تناكاته‌وه و له‌م حاڵه‌ته‌دا سه‌رله‌نوێ دێمه مه‌سه‌له‌كه‌وه و بیر و بۆچوونی مه‌لیك ده‌خه‌مه ڕوو. چوونکە ئێمه هه‌رچه‌نده زانیاریی زۆرمان هه‌بێت له‌م كاره‌دا به‌ڵام قه‌ت ناتوانین ئه‌وه بزانین كه ئه‌وان چی ده‌كه‌ن بۆ قایل كردنی یه‌كتر پاش ئه‌وه‌ی ئازادییان ده‌ده‌یتێ له كاریاندا. مه‌لیك ده‌ڵێ “من زۆر جیاواز نیم له ئاغای كورد”. چاكه، به‌ڵام ئێمه زۆر جیاوازین له ئاغا كورده‌كان و من پێ له‌وه ده‌نێم كه شتێك ڕاستی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌یه.
ڕۆژی دووشه‌می ڕابردوو ڕەواندزمان به بیست فڕۆكه بۆردمان كرد و هه‌مان كردارمان ڕۆژی سێشه‌م به ١٠ فڕۆكه دووباره كرده‌وه و هیوادارین به‌مه هۆزه كورده گه‌وجه‌كانی سه‌ر سنوور تێبگەیەنین كه‌وا به‌ختی خۆیان تاقی نه‌كه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی ٣٠٠ توركدا كه سه‌ربازگه‌ی ڕەواندزیان لێ پێكهاتووه. ڕه‌نگه كه‌س باوه‌ڕ نه‌كات كه ئه‌مانه هه‌موو ئه‌نجامدرا بێئه‌وه‌ی هیچ زیانێكمان لێ بكه‌وێت. چوونکە له‌و وڵاته شاخاوییه‌دا شوێنێك نییە بۆ نیشتنەوە و هه‌ر ناته‌واوییه‌ك له فڕۆكهیهكماندا ڕووبدات ئه‌وه مانای مه‌رگی حه‌تمییه. كۆڵۆنێڵ ماكنیس كه‌وا كاتی خۆی له‌گه‌ڵمدا بوو له كاروباری هێزی ئاسمانی له فه‌له‌ستیندا و له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی باومان هاتبوو چایه‌كم له‌گه‌ڵ بخواته‌وه، فه‌رمانده‌ی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه بوو و هه‌موو شتێكی له‌باره‌وه بۆ گێڕامه‌وه و كارێكی گه‌وره بوو چ له ڕێكخستن و چ له نه‌به‌ردی و ئازایه‌تیدا.
٣٠ی ته‌مووزی ١٩٢٢
باوكی خۆشه‌ویستم، وا خه‌ریكین له به‌سه‌رچوونی شه‌پۆلێكی گه‌رمای تاقه‌ت پڕووكێن نزیك ده‌بینه‌وه. ئه‌و شه‌وه له باخچه‌كه‌مدا ئاهه‌نگێكم سازكردبوو، له سه‌ره‌تاوه دنیا زۆر گه‌رم بوو به‌ڵام دواتر كه‌مێك فێنكی كرد و به ڕاستی ئاهه‌نگێكی خۆش بوو و تێكه‌ڵه‌یه‌كی سه‌یر تێیدا به‌شدار بوو. نووری (مەبەست نووری سەعیدە – و) هات و یاریی كاغه‌زی پردی كرد و له باخچه‌كه‌دا هه‌مه‌چه‌شنه خه‌ڵكی نامۆی تێدا بوو. ئه‌فسه‌رانی ئه‌ركانی گشتیی عه‌ره‌ب كه له ئه‌سته‌مبووڵ مه‌شقیان كردبوو، گه‌نجێكی ڕوخسار قه‌شه‌نگی كورد، ناوی قادر به‌گ بوو كه ئه‌گه‌ر پێویست بكات له‌ملت ده‌دات بێئه‌وه‌ی ساتێكیش بیری لێبكاته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌یده گه‌نجه به‌ڕێزه‌كانی خانه‌واده‌ی نه‌قیب، چه‌ند پیاوماقووڵێكی به‌ڕێزی به‌غدا و دواجاریش عه‌جیل یاوه‌ری گه‌وره (كه پێشتر له باره‌یه‌وه قسه‌م بۆت كردووه به‌ڵام ڕه‌نگه له‌یادت نەمابێت). ئه‌م پیاوه سه‌رۆكی هۆزی شه‌ممه‌ری نیشته‌جێی باكووری مووسڵه له خێوه‌تێكدا ده‌ژی و په‌روه‌رده‌ی ئه‌و خێوهتانهیه. هه‌روه‌ها پیاوێكی ته‌واوه و سه‌ربازێكی ئازایه و فه‌رمانده‌ی له‌شكری حوشترسواری باكووره و پیاوێكی چوست و به‌توانای ده‌وڵه‌ته. بۆ ته‌واوكردنی وێنه‌كه‌ی شه‌ش پێ باڵایه‌تی و له ڕاده به‌ده‌ر قۆز و قه‌شه‌نگه و دهستوپلێكی جوان و ده‌نگێكی دلێری پێوه‌یه و ئه‌مه‌یه عه‌جیل! له پاش كاتژمێر یانزه‌ی شه‌و زۆربه‌ی میوانان ڕۆیشتن و ئاهه‌نگه‌كه‌یان چۆڵكرد ئه‌و دووانه‌مان كه ماینه‌وه بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك گوێمان بۆ عه‌جیل شلكردبوو كاتێ كه به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش ڕوونكردنه‌وه‌ی ده‌دا له سه‌ر نه‌خشه كێشانی سنوور له‌گه‌ڵ تورك و فه‌ره‌نساییه‌كاندا، كه چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك دابنرێت. بۆ ڕۆژی دواتر با‌نگم كرد بۆ ئۆفیسه‌كه‌م و هاوكاریی كردم له داڕشتنی نه‌خشه‌یه‌ك و یاداشتێك و ناردم بۆ سێر پێرسی و بچووكترین گومانم نه‌بوو كه‌وا عه‌جیل ڕاسته و فه‌ره‌نسییه‌كان ڕازی نابن.
… ئێستاش له باره‌ی قادر به‌گه‌وه باسێكت بۆ ده‌كه‌م كه‌وا كوردێكی خه‌ڵكی سلێمانییه و ده‌چێته سه‌ر پیرۆزترین و له هه‌مان كاتیش‌دا شه‌ڕخوازترین بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و لیوایه (مه‌به‌ستی شێخ قادری حه‌فیده – و). شێخ مه‌حموودی برای گه‌وره‌ترین و توند‌وتیژترین كه‌سی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه كه سه‌ركردایه‌تیی یاخیبوونێكی كرد له ساڵی ١٩١٩دا و له‌لایه‌ن جه‌نه‌راڵ ماكمونهوه دامركێنرایه‌وه. پاشان شێخ مه‌حموود دوورخرایه‌وه بۆ هندستان و به‌م دواییه‌ش ڕێگه‌ی پێدرا بگه‌ڕێته‌وه بۆ كوه‌یت. ئه‌گه‌ر به ته‌واوی له بیرم مابێت قادر به‌گیش نێردرابوو بۆ هندستان به‌ڵام ساڵی پار ڕێگه‌ی پێدرا بگه‌ڕێته‌وه و له به‌غدا نیشته‌جێ بێت له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تردا به ناوی شێخ غه‌ریب كه خزمی نزیكیان بوو. شێخان، وه‌ك له ناوچه‌كه‌دا بنەماڵەكه‌یان به‌م ناوه شۆره‌تیان ڕۆیشتووه، خۆیان به دوور ده‌گرن له ئاژاوه و پشێوییه‌كانی ئێستای سلێمانی، به‌ڵام هه‌موویان فشار ده‌كه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی شێخ مه‌حموود و وه‌ك جۆرێك له ڕاگرتنی دۆخه‌كه، حاكمی سیاسیی ڕایسپاردوه كه پێویسته قادر و غه‌ریب بنێردرێنه‌وه بۆ سلێمانی و سێر پێرسی ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی به‌ڵام من به‌دڵم نه‌بوو. به‌هه‌رحاڵ، وه‌ك هه‌ستێكی سۆزئامێز بۆ ئه‌م دوو پیاوكوژه بچووكه من به شه‌خسی زۆرم پێ‌خۆش‌بوو متمانه‌یان پێبكرێت و ئاگادار بكرێنه‌وه كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنی خۆیان و خۆ ئاماده بكه‌ن بۆ سه‌فه‌ر. دواتر هه‌ر كه زانرا ئه‌مانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، شێخان به شێوه‌یه‌ك لووتیان به‌رز كرده‌وه و خۆیان ده‌نواند كه‌وا فه‌رمانده‌ی لێڤییهكان ده‌یگوت له‌مه‌ودوا ئیتر به‌رپرس نییە له‌وه‌ی كه ڕووده‌دات و منیش هه‌واڵم نارد بۆ ئه‌م داماوه كه‌وا مه‌سه‌له‌كه دڵشكاندنی تێدایه و له ئێستادا ناگه‌ڕێنه‌وه و پاشانیش مه‌سه‌له‌كه‌م لای خۆم ڕاگرت و هیوام خواست دواخستنه‌كه زۆر نه‌خایه‌نێت و ڕاستییەكهی ئه‌وانیش كاره‌كه‌یان به گوێڕایه‌ڵییه‌وه وه‌رگرت.
پێده‌چێت كاروباری كورد تا ڕاده‌یه‌ك ڕوو له باشه بێت و حاڵی حازر هه‌موو پرۆژەكانی مه‌لیكیان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه. ئه‌مانه هه‌موو شتێكیان به‌جارێ له‌ده‌ستدا و كه‌سانی سه‌ركێشن، چه‌شنی عه‌بدولكه‌ریم فه‌تاح به‌گ كه‌وا هێزی لێڤی و فڕۆكه به‌دوایه‌وه بوون، پاش ئه‌وه‌ی دوو ئه‌فسه‌ره به‌ریتانییه‌كه‌ی كوشت. ئێمه لای خۆمانه‌وه پێشنیازی نهێنیمان كردووه بۆ یه‌كێك له جه‌رده و ڕێگره‌كانی سنوور، كه سه‌ید ته‌هایه. ئه‌م پیاوه خۆی ئه‌وه‌نده بایه‌خدار نییە به‌ڵام سه‌ر به سمكۆیه كه پیاوێكی زۆر گرنگه و ماوه‌ی چوار ساڵ شه‌ڕی ئێرانییهكانی كرد و له پێگه‌ی سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانیی كورددایه. ئه‌گه‌ر سه‌ید ته‌ها قایل بوو به‌و پێشنیازه‌ی بۆی كراوه ئه‌وه سمكۆ پشتی ده‌گرێت و هه‌وڵ و ته‌قه‌لای توركه‌كان په‌كده‌خات. سمكۆ ئه‌و “جێنتڵمانهیه” كه‌وا حاكمی ورمێی ئێرانی بۆمبێكی له نێو كاغه‌زدا بۆ ناردبوو كه به نامه‌یه‌ك وه‌سفی ڕووداوه‌كه‌مان بۆ ده‌كات و تێیدا ده‌ڵێت “هیچ كاتم نه‌بوو ته‌نها ئه‌و ماوه كه‌مه نه‌بێت كه توانیم بۆ براكه‌می فڕێبده‌م و ته‌قییه‌وه”.
٨ی ئابی ١٩٢٢
… له‌م ئێوارانه‌دا بۆ نانخواردنی شێوان به خێزانی له‌گه‌ڵ مه‌لیك دانیشتین و سه‌فوه‌ت و ئه‌حمه‌دی كوڕه بچووكیشی له‌گه‌ڵمان بوون. له پاش شیوكردن سه‌فوه‌ت به ئه‌سپایی دۆعاخوازیی كرد و منیش له‌گه‌ڵ مه‌لیك له باڵكۆنه‌كه دانیشتین كه ده‌یڕوانییه سه‌ر ڕووباره‌كه و ماوه‌ی كاتژمێر و نیوێك له به‌ر تریفه‌ی مانگه‌شه‌و كه له شه‌پۆلی ڕووباره‌كه‌ی ده‌دا قسه و ده‌مه‌ته‌قێمان كرد و مه‌لیك ناخی دڵی خۆی بۆ كردمه‌وه به شێوه‌یه‌ك كه هیچ خۆشحاڵ نه‌بووم پێی. ئه‌و تا ڕاده‌یه‌كی زۆر هه‌ست به ئازاری ئه‌وه ده‌كات كه ڕێگه‌ی پێنه‌درا كاری خۆی له‌گه‌ڵ كوردی سلێمانی بكات و منیش به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵی هاوڕام. هه‌روه‌ها زۆر به توندی نیگه‌رانه له هه‌وڵیدا بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌مالییه‌كاندا و له‌مه‌شدا به ته‌واوی له‌گه‌ڵیم و به‌ڵێن ده‌ده‌م كه تا بتوانم هه‌موو شتێك بكه‌م بۆ هه‌ماهه‌نگی كردنی مه‌لیك له‌گه‌ڵ كۆمیسیاری باڵادا(واتە سێر پێرسی کۆکس – و). له‌م خاڵه‌دا ئه‌وان وا بیر ده‌كه‌نه‌وه كه ئێمه نزیكین له ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كه‌مالییه‌كاندا له سه‌ر بنه‌مای گێڕانه‌وه‌ی ویلایه‌تی مووسڵ بۆیان و ئه‌مه‌ش به مانای سه‌ربڕینی عێراقه. له‌گه‌ڵ ڕێزمدا من ڕام وایه كه‌وا ته‌نانه‌ت حكوومه‌ته ههلپهرستهكهمان توانای سووكایه‌تی پێكردنی له‌م چه‌شنه‌ی نییە. به‌ڵام تاقه ڕێگه بۆ قه‌ناعه‌ت پێكردنی مه‌لیك و ده‌سته و تاقمه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌ستیان واڵا بكرێت له گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ توركه‌كاندا و بتوانن به پێی به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات بڕیار بده‌ن. لە ئێستادا وه‌زیری ده‌ره‌وه (مه‌به‌ست وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیایه – و) برووسکەیه‌كی زۆر خراپ و نهعلهتیی بۆ ناردووین كه‌وا ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی داوه‌ته مێجه‌ر یۆنگ – نه‌عله‌تی خوای لێبێت – و تێیدا ڕاسپارده‌ی ئه‌وه ده‌كات كه به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان ئێمه به شێوه‌یه‌كی كرداره‌كی ئامۆژگاریی ته‌واوی ناوچه كوردییه‌كانی لای عێراق بكه‌ین بۆ خۆڕاگری و داكۆكی كردن و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی. كۆمیسیاری باڵا له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌ڵوێستێكیدا پێی‌گوتم كه‌وا سه‌رنج و تێبینییه‌كانم له سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بخه‌مه ڕوو. من پێموایه و ئاواته‌خوازیشم كه ئه‌و تا سه‌ر ئێسقان به‌ره‌نگاری ببێته‌وه، چوونکە ئه‌گه‌ر ئێمه كار به پێشنیازه‌كانی ئه‌م پرۆژەیه بكه‌ین ئه‌وه مانای وایه نه‌ك ته‌نها فه‌یسه‌ڵ بەڵکوو هه‌موو عێراقییه‌كی عه‌ره‌ب قه‌ناعه‌ت به‌وه ده‌كات كه ئێمه لیوا كوردییه‌كان له لیوا عه‌ره‌بییه‌كان جیاده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیانگێڕینه‌وه بۆ توركه‌كان.
من سه‌رومڕ و بێوه‌ستان خه‌ریكی نووسینی یاداشتم له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد بۆ كۆمیسیاری باڵا و دوێنێ له كه‌شوهه‌وایه‌كی هێجگار گه‌رم و دۆزه‌خ ئاسادا، كه وام هه‌ست ده‌كرد خه‌ریكه ده‌مرم، له ئۆفیس و له كاتژمێر حه‌وتی به‌یانییه‌وه بۆ یه‌ك و نیوی نیوه‌ڕۆ كارم كردووه و پاشان گه‌ڕامه‌وه ماڵ و دوای نانخواردنی نیوه‌ڕۆ بێ‌وچان كه‌وتمه‌وه كاركردن له كاتژمێر دوو و نیو بۆ شه‌شی ئێواره و دوای ئه‌وه‌ش چووم بۆ كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌یه‌ك و پاشتریش بۆ شیوكردن له كونسوڵییهتی فه‌ره‌نسی و له‌وێ تا نیوه‌شه‌و یاریی كاغه‌زمان كرد و كاتێ گه‌ڕامه ماڵه‌وه هه‌ستم كرد له خێوێكی سامناك ده‌چم.
١٦ی ئابی ١٩٢٢
… له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌موو ئه‌م ڕقه‌به‌رایه‌تی و دوژمنكارییانه‌ی ناوخۆ كه‌وا هێند به قورسی داگیری كردووین ڕەنگە كاڵ ببنه‌وه له‌ئاست مه‌ترسیی په‌ره‌گرتووی كه‌مالییه‌كان له سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی باكوورمان. ئه‌مڕۆ هه‌واڵێكمان پێگه‌شتووه و خستووینێ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیی ته‌واوه‌وه. سمكۆ، ئه‌و چه‌ته كورده‌ی ئه‌ودیوی سنوورمان (كه له نامه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌مدا باسم بۆ كردوویت)، وه‌ك بیستوومانه دواجار به‌ته‌واوی له سه‌ر ده‌ستی توركه‌كان شكستی خواردووه. له ئێستادا سمكۆی چه‌ته و ڕێگر، نهتهوهخوازێكی كورده و قه‌ناعه‌تی هێناوه كه‌وا بێ یارمه‌تیدانی ئێمه هه‌رگیز ناتوانێ مه‌به‌ستی خۆی به‌دیبێنێ (كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی سمكۆ بكرێته حوكمداری هه‌موو كوردستان). به‌م پێیه ئێستا نه‌ك هه‌ر ته‌ره‌فداری ئێمه‌یه بەڵکوو نێردە و په‌یامبه‌رانیشی بۆ هه‌موو هۆزه كورده‌كانی سنوور ناردووه كه‌وا ئه‌گه‌ر به‌رهه‌ڵستیی ئێمه بكه‌ن، به فیت و هاندانی تورك، ئه‌وه خوێنی خۆیان حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن. هاوزه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌واڵی له‌ناوبردنیدا ئێمه برووسکەی شێتانه‌مان له سلێمانییه‌وه پێده‌گات و داوا ده‌كه‌ن فڕۆكه و لێڤی و هه‌موو جۆره هێزێك بنێرینه سه‌ر سنوور و مه‌یدانی شه‌ڕ. من هه‌ست به مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره ده‌كه‌م و جارێكی تر هانی سێر پێرسیم دایه‌وه كه لێبگه‌ڕێت مه‌لیك خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بكات و ڕاسته‌وخۆ سلێمانی ببه‌ستێ به خۆیه‌وه چوونکە هیچ چارێكی ترمان نییە له‌وه زیاتر. ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكات پێموایه دوا هه‌ل و ده‌رفه‌ت ده‌بێت كه نه‌هێڵێ دابه‌شبوون ڕووبدات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌له له‌ده‌ست بدرێت ئه‌وه تورك گره‌وه‌كه دهبەنەوه و كه‌ركووكی تازه به ئێمه‌وه نووساویش له‌ده‌ست ده‌چێت، چوونکە زۆربه‌ی دانیشتووانی به ڕه‌گه‌ز توركن و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ده‌ڕۆن. به زۆریش ئه‌مه كارێكی نه‌شیاو و قهناعهتهاوهر نییە كه‌وا ئێمه بگه‌ینه لێواری كاره‌ساتی به‌رنه‌گیراو و پێموایه ئێستا له‌و دۆخه‌داین و هەڵبەت به شێوه‌یه‌كی لابه‌لاش ته‌واوی كاربه‌ده‌ستانمان له سلێمانی ده‌كوژرێن.
١٨ی ئابی ١٩٢٢
… ئاڵۆزییه‌كان له سه‌ر سنووری كوردستان مایه‌ی نیگه‌رانییه‌كی گه‌وره‌ن و كهمالیستهكان به دیاریكراوی به‌ره‌وخوار ده‌بنه‌وه بۆ سلێمانی نه‌ك به هێزی گه‌وره‌وه بەڵکوو له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی واته‌واتی ئیسلامییه‌وه له ناو تیره و هۆزه‌كاندا و ئێمه‌ش هیچمان به ده‌سته‌وه نییە هێزێكی بچووكی لێڤی نه‌بێت ئه‌ویش به هۆی دوو مانگی پیاده‌ڕه‌ویی قورسه‌وه له گه‌رمادا به ته‌واوی شه‌كه‌ت بووه و پرزه‌ی لێبڕاوه و فڕۆكهكانیشمان زۆر كاریگه‌ر نین له ناوچه‌ی شاخاوییدا. من زۆر هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانی ده‌كه‌م له باره‌ی ئه‌فسه‌ره دابڕاوهكانمانهوه و تا ڕاده‌یه‌ك كه‌متر له باره‌ی یه‌ك دوو ئاغای كورده‌وه كه‌وا جوامێرانه كارمان بۆ ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش پشتیوانی‌یان لێده‌كه‌ین. هەڵبەت برووسکەیه‌كی بایه‌خداری جفرهكراو له وڵاته‌وه (واته به‌ریتانیا – و) گه‌یشتووه و هێشتا نه‌كراوه‌ته‌وه و بێگومان ئه‌و وه‌ڵامه‌ی تێدایه كه پێمانوایه بڕیار له چاره‌نووسمان بدات.
٣١ی ئابی ١٩٢٢
… له كاتێكدا ئێمه بە گەرمی مشتومڕمانه له سه‌ر ئه‌م كێشانه سه‌ربازه‌كانمان به‌رگریی له سنووره‌كانی سلێمانی ده‌كه‌ن دژ به كه‌مالییه‌كان كه‌وا به هێزه‌وه داگهڕاونهته خواره‌وه بۆ ڕانیە و ئێمه سه‌عات به سه‌عات چاوه‌ڕێی هه‌واڵی له‌ناوچوونی ئه‌فسه‌رانمان و لێڤی و پیاوانی هۆزه‌كانمان ده‌كه‌ین.
٨ی ئه‌یلوولی ١٩٢٢
باوكی خۆشه‌ویستم، ئێمه به‌رده‌وامین له شه‌ڕ و نه‌به‌ردییه‌كانمان له‌گه‌ڵ بارودۆخێكی ئێجگار سه‌خت و تووشدا و وه‌ك دەگوترێت له نێو ده‌ریایه‌كی پڕ شه‌پۆلدا و هه‌ر كه لایه‌كیان هێور ده‌كه‌ینه‌وه دڵنیا نین كه‌وا شه‌پۆلی داهاتوو نوقمی بن ده‌ریامان ناكات. زۆری نه‌خایاند و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌رچاوه‌ی لێدانه‌كه‌ی سێر پێرسی به‌ده‌ستیهێنا و جێگیر كردنی ناوخۆیی مسۆگه‌ر كرد، كه‌چی مه‌ترسیی ده‌ره‌كی ئه‌گه‌ری قه‌باره‌یه‌كی نوێ و ترسناكی به‌خۆوه بینی. پێش هه‌موو شتێك، وه‌ك خۆت بیستووته، ئه‌و هێرشه خێڵه‌كییه‌ی به فیت و ته‌گبیری كه‌مالییه‌كان ئه‌نجامدرا و به‌زۆریش له ڕێگه‌ی كورده بهدفهساڵهكانهوه له ناوچه‌كانی سه‌ر سنووری ئێران، ناچاری كردین ڕانیەی سه‌ر به ناوچه‌ی سلێمانی به‌جێبێڵین. ئه‌مه له‌خۆیدا زیانێكی زۆر گه‌وره نه‌بوو، چوونكه ناوچه‌كه له باشترین حاڵه‌تیدا پڕ ئاژاوه و پشێوییه و هیچ شتێكمان لێ ده‌ست ناكه‌وێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و خه‌رج و مه‌سره‌فه‌ش كه تێیدا به فیڕۆی ده‌ده‌ین، به‌ڵام پاشه‌كشه له‌به‌رامبه‌ر هۆزگهلێكی یاخیدا به‌رده‌وام به كارێكی مه‌ترسیدار ده‌ژمێردرێت، چوونکە هه‌رگیز نازانیت كه‌ی و له كوێدا ته‌واو ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئێمه پشتی بابه‌كر ئاغای پشدهریشمان به‌ردا، ئه‌و پیاوه بوێر و به‌هێزه‌ی له ئه‌وه‌ڵه‌وه تا ئاخر لایه‌نی ئێمه‌ی گرت و نازانین چاره‌نووسی چی ده‌بێت و چی به‌سه‌ردێت و ئه‌مه‌ش جۆره هه‌ڵوێستێكه كه وا هه‌ست بكه‌یت له ڕووی شه‌خسییه‌وه كارێكی دزێوت كردبێت. به دوای ئه‌وه‌شدا هه‌موو فه‌رمانبه‌رانمان له سلێمانی كشانده‌وه و مه‌حاڵه له‌وه بگه‌ین كه‌وا ئاژاوه‌گێڕیی ده‌ره‌كی ئه‌نجامی چی ده‌بێت و بێ پاساویش ژیانی كه‌سانێك بخه‌ینه مه‌ترسییه‌وه كه هیچ هۆكارێكمان نییە بۆ پاراستنیان. به‌م ڕەنگە ئێمه له سلێمانی ئه‌نجومه‌نه كوردییه هه‌ڵبژێردراوه‌كانمان ڕاده‌ست كرده‌وه، كه پێش ساڵێك ده‌ستی به كار كردبوو و شێخ قادرمان كرده به‌رپرسی، كه یه‌كێكه له‌و بنه‌ماڵه ناوخۆییه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ناوچه‌كه ده‌كات و نزیكه‌ی شه‌ست كه‌سمان به فڕۆكه كشانده‌وه، كه بریتیبوون له ئه‌فسه‌ری به‌ریتانی و فه‌رمانبه‌ر و نووسه‌ری ئێرانی و لێڤیی ئاسووری. كاره‌كه بێ هیچ گرفتێك ئه‌نجامدرا و هێزی ئاسمانیی شاهانه (مەبەست هێزی ئاسمانیی شاهانەی بەریتانییە- RAF – British Royal Air Force وەرگێڕ) به شێوه‌یه‌كی باش و دروست ئه‌ركی خۆی به‌جێهێنا، به‌ڵام ئاخۆ جارێكی تر ده‌گه‌ڕێینه‌وه؟ ئه‌وه جێی گومانه و ئه‌گه‌ر وایشكهوتهوه ئه‌وە هه‌رگیز له هه‌مان باروزرووفدا نابێت. ئه‌وه چه‌ند ساڵیكه به هۆی كاری نایاب و دڵسۆزانه‌وه لیوایه‌كمان له ئاژاوه و پشێوی ڕزگار كردووه و به شێوه‌یه‌كی له‌بار و گونجاو به ڕاڕه‌وی گه‌شه‌كردنی ئاشتیانه‌دا تێمانپه‌ڕاندووه كه‌چی هه‌مووی به‌باچوو له‌ئه‌نجامی واته‌واتێكی كه‌مالیی گهوجانهدا له نێو خه‌ڵكانێكی شاخاوی و دڕنده‌ی سه‌رسنووردا و بۆچی؟ وه‌ڵامی ئه‌مه‌ش ڕوونه، لەبه‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له‌و كاته‌وه كه جاڕی ئاگربه‌س دراوه به شێوه‌یه‌كی هێند خراپ مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی توركیدا كردووه كه‌وا مایه‌ی نائومێدییه، چوونکە هه‌ر كه‌سێك له ئێمه ئاگاداری بارودۆخه‌كه بێ له توركیا ده‌یزانی كه‌وا په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر پڕوپووچییهكی هێند سه‌قه‌ت و بێ‌مانا بوو كه ئه‌قڵ نه‌یبڕێت و هیچ كامێك له ئێمه نه‌یده‌توانی كه‌سێك بدۆزێته‌وه گوێی لێبگرێت. دواجاریش تۆپه‌كانی تورك كه‌وا فه‌ره‌نسییه‌كان گولله و پێداویستیی ته‌واویان بۆ دابینكردبوو لە ڕێگای ڕۆژههڵاتمانهوه به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بێده‌نگ و جێگیره و ئاژاوه و خراپه‌كاریی زیاتر نه‌ڕۆیشتووه و خۆیان له شوێنێكدا دۆزییه‌وه كه ئه‌قڵ و زانیاری ده‌سته‌وسانن له‌وه‌ی كونێكی بچووكی تێدا بدۆزنه‌وه.
تا ئێستا بارودۆخ له سنووره‌كانی مێجه‌ر نۆئێڵ، كه حاكمی سیاسییه له هه‌ڵه‌بجه‌ی ئه‌وپه‌ڕی باشووری ناوچه‌ی سلێمانی، پێداگریی ده‌كات له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه و باوه‌ڕی وایه، له‌سه‌ر ئه‌رز ده‌توانێت هۆزه لۆكاڵییه‌كه‌ی ئه‌وێ، كه هۆزی جافه، له سه‌ر ڕێی ڕاست بهێڵێته‌وه، وه‌ك چۆن ده‌توانێت هه‌ركاتێك بیه‌وێت سواری ئه‌سپه‌كه‌ی ده‌بێت و به هه‌ر لایه‌كدا ئاره‌زوو بكات ده‌ڕوات. ئه‌م ئه‌فسه‌ره كه‌سێكی له ڕاده‌به‌ده‌ر نائاساییه و هیچ دوور نییە بتوانێت كۆمارێك له سلێمانیدا دروست بكات به سه‌رۆكایه‌تیی خۆی! به‌ڵام پلان و به‌رنامه‌ی ئێستامان گێڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی بنه‌ماڵه‌كه‌ی شێخ قادره، واته شێخ مه‌حموودی برا گه‌وره‌كه‌ی، كه ساڵی ١٩١٩ له‌دژی ئێمه راپه‌ڕی و له‌و كاته‌وه گیراوه و دوورخراوه‌ته‌وه بۆ هندستان و كوه‌یت. ڕاسته هیچ هۆكارێك نییە كه‌وا ئه‌م پیاوه ئێمه‌ی خۆشبوێت به‌ڵام ڕق و كینه‌ی له تورك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی دوورتر له سێ ساڵ و جێی باوه‌ڕه كه ڕەنگە ئاماده بێت بۆ هه‌ماهه‌نگی كردن له وه‌ده‌رنانی توركه‌كاندا. سلێمانی له‌خۆیدا گرنگ نییە به‌ملا یان به‌ولادا بڕوات و هه‌میشه كێشه و گرفتێك هه‌بووه چوونکە ئه‌م شاره به توندی ئه‌وه‌ی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه ببێته به‌شێك له عێراق و كورد حه‌ز به عه‌ره‌ب ناكه‌ن. ڕاستییەكهی كێشه‌كه له لیوای كه‌ركووكی دراوسێی نزیكیدایه كه نیوه‌ی دانیشتووانی به ڕه‌گه‌ز تورك و نیوه‌كه‌ی تریش كوردن و هه‌میشه سوێندی ملكه‌چی و به‌یعه‌تیان بۆ فه‌یسه‌ڵ ڕه‌تكردووه‌ته‌وه.
ئێره له ڕووی ئابوورییه‌وه به‌شێكی ته‌واوكه‌ری عێراقه و ئه‌گه‌ر توركیا بگاته سلێمانی و له‌وێشەوه بێت بۆ كه‌ركووك ئه‌وه كارێكی زۆر جیددی و مایه‌ی نیگه‌رانییه. ئه‌وه‌ی مه‌لیك لێی ده‌ترسێ ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر كه‌مالییه‌كان و سوپاكه‌یان له سه‌رقاڵ بوون به ده‌ست گریكه‌وه (یۆنانییه‌كانه‌وه) رزگار بن و به دووری مه‌زانه بابده‌نه‌وه سه‌ر عێراق و ته‌واوی ویلایه‌تی مووسڵ بۆ خۆیان ڕابكێشن و له ده‌ست ئه‌و و ئێمه‌شی ده‌ربكه‌ن. هەڵبەت تا ئه‌و كاته‌ی ئێمه فشاری دیبلۆماسی به‌رپا ده‌كه‌ین هیچ ڕێگایه‌كی تر نییە ببێته به‌ربه‌ستیان بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م جوامێرییه ئاسانه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت. من تێبینیی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌م كه (ئە) دیبلۆماسییه‌تی ئێمه له ئێستادا نه‌زۆكه و (بێ) شكستی گریك ئێمه‌ی خستووه‌ته خراپترین پێگه‌وه بۆ گرتنەبەری هه‌ر هه‌نگاوێك. ئه‌نجامگیریی من له باره‌ی مووسڵ و كه‌ركووكه‌وه ئه‌وه‌یه كه‌وا ئێمه له ڕووی پراكتیكه‌وه له ژێر بەزەیی كهمالیستهكانداین و ماوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان چ بڕیارێك ده‌ده‌ن و به ڕاستی دۆخێكی خراپ تێكه‌وتووین.
١٠ی ئه‌یلوولی ١٩٢٢
به‌یانیی ئه‌م یه‌كشه‌ممه‌یه، له كاتێكدا كه من نامه‌م بۆ ده‌نووسیت (واته بۆ باوكی – و)، سێر پێرسی و مسته‌ر كۆرنوالیس چاوپێكه‌وتنێكی گرنگ و مه‌ترسیداریان له‌گه‌ڵ مه‌لیكدا هه‌یه، كه تێیدا سێر پێرسی داوای لێده‌كات ته‌واوی كاره ئه‌نجامدراوه‌كانی بخاته ڕوو و پرۆژەكانی چی ده‌بن بۆ داهاتوو. دوێنێ ئێواره له سه‌ر نانخواردن له‌گه‌ڵ مسته‌ر كۆرنوالیسدا گفتوگۆمان له سه‌ر هه‌موو ئه‌گه‌ر و بۆچوونه‌كان كرد تا نیوه‌شه‌و بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌نجامێك.
دوێنێ له‌گه‌ڵ مسته‌ر ئەدمۆنز پێكه‌وه نانی نیوه‌ڕۆمان خوارد. ئه‌م پیاوه ئه‌و حاكمه سیاسییه بوو كه به‌م دواییه له ڕانیە كاری ده‌كرد و كه‌سێكی ڕەفتار جوانی به‌توانایه و به پیاده‌ڕۆیی له‌گه‌ڵ ڕهتڵهكهدا پاشه‌كه‌شه‌ی كرد له ژێر ده‌سڕێژی قورسی خێڵه‌كاندا تا ئه‌و كاته‌ی فرۆكه هاتن و هێرشبه‌رانیان بێده‌نگ كرد. هێزی ئاسمانیی شاهانه كارێكی سه‌رسامكه‌ر ئه‌نجام ده‌دات به‌ڵام ناتوانێ له ناوچه شاخاوییه‌كاندا هێرشبه‌ران بوه‌ستێنێ، چوونکە كه‌مترین زیان ده‌گه‌یه‌نێ له كاتێكدا كه‌وا كاری بێ‌شومار هه‌یه له‌ئه‌ستۆی بگرێت. مسته‌ر ئەدمۆنز باوه‌ڕی وایه كه چاره‌سه‌ری گونجاو ئه‌وه‌یه شێخ مه‌حموود بگێڕنه‌وه بۆ شوێنی خۆی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێشنیاز كراوه و هەڵبەت منیش ئه‌مه به ڕاست ده‌زانم و ئه‌گه‌ر ویستی ئێمه سه‌رپه‌رشتیی بكه‌ین و ئه‌و كاته ده‌بێ بوار بده‌ین یه‌ك ئه‌فسه‌ری سیاسیی به‌ریتانی له‌گه‌ڵ بمێنێته‌وه بۆ ئەوەی ببێته ئه‌فسه‌ری په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ به‌غدا و به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست وه‌رنه‌داته كاروباری به‌ڕێوه‌بردنه‌وه.
شێخ مه‌حموود ته‌نیا نموونه‌یه‌كی ئاسایی سه‌رۆك چه‌ته و ڕێگری كورده و ته‌نیا كه‌مێك واوه‌تره و هیچ بیر و بۆچوونێكی له سه‌ر به‌ڕێوه‌بردن نییە و هه‌موو دۆست و خزمه‌كانی ده‌خاته سه‌ر كار و دوژمنه‌كانیشی سه‌ركوت ده‌كات، ئه‌گه‌ر نه‌شڵێین ده‌یانكوژێت، بێگومان ئێمه ناتوانین ئه‌م پیاوه بوه‌ستێنین و ته‌نانه‌ت هیچ پیاوێكی به‌رپرسی ئینگلیزیش ناتوانێ ڕایبگرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه په‌یوندیی باشمان له‌گه‌ڵ هێشته‌وه و به پێی توانا پشتیوانیی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و پارچه بچووكه‌ی كوردستان‌مان كرد كه له ژێر ڕکێفی ئه‌ودایه، ئه‌وه ده‌بێته ناوبهینێكی كوردی له نێوان عێراق و توركه‌كاندا. ڕەنگە تۆ سه‌رسام بیت به‌وه‌ی بۆچی و چۆن شێخ مه‌حموود ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه به سه‌ر وڵات‌دا، له كاتێكدا كه ده‌یناسین چ شه‌ڕخواز و پیاوخراپێكه و وه‌ڵامه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ بزانیت كه‌وا: به پله‌ی یه‌ك ئاغای كورد کۆنترۆڵی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه به سه‌ر خێڵ و هۆزه‌كانیدا، به پله‌ی دوویش شێخ مه‌حموود له ڕوویه‌كی تره‌وه پیاوێكی پیرۆزه و ئه‌مه‌ش پشتاوپشت بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه و باپیره گه‌وره‌یان مه‌زارێكی هه‌یه له سلێمانیدا.
ژیان به‌ده‌گمه‌ن ته‌مه‌ڵ و بێ ڕووداوی كوتوپڕه بۆ كورد و به‌رده‌وام پڕه له پێشهاتی نوێ، بۆ نموونه شێخ قادری برا بچووكی شێخ مه‌حموود وه‌ربگره. ئەو ته‌نها مانگێك لهمهوپێش له به‌غدا گیرا، له پاش دوو ساڵی به‌ندكردن و له‌گه‌ڵ من دانوستانی ده‌كرد له باره‌ی ڕۆژی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ زێد و ماڵی خۆی (من له جیاتی سێر پێرسی دانوستانم ده‌كرد). ئه‌م پیاوه بچووكه چه‌ند جێنتڵ و چه‌ند سوپاسگوزاره، به‌ڵام هه‌میشه چه‌قۆ له‌سه‌ر ملت داده‌نێ و دوو هه‌فته به سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یدا تێنه‌په‌ڕیبوو كه‌چی خۆی به سه‌رۆكی ئیداره‌ی لیوایه‌كی ته‌واو بینییه‌وه وه‌ك بریكاری حكوومه‌تی خاوه‌ن شكۆ (واته حكوومه‌تی به‌ریتانیا – و) ئه‌وجا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێم ئه‌و هه‌رگیز هه‌ست به ته‌مه‌ڵی و به‌تاڵی ناكات.
مێجه‌ر گۆڵدسمیسیش لێره‌یه و له‌بیرته پارساڵ له سلێمانی له لای مامه‌وه و ئێستا ئه‌و حاكمی سیاسیی لیواكهیه و به‌نیازه له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حموود بگه‌ڕێته‌وه، یان به ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ئه‌و، به‌ڵام من گومانم نییە كه پیاوی ڕاسته‌قینه بۆ ئه‌ركی ئه‌فسه‌ری په‌یوه‌ندی مێجه‌ر نۆئێڵه، چوونکە له مه‌حاڵه‌وه نزیكه بۆ مێجه‌ر گۆڵدسمیس كه‌وا به چاوی خۆی ببینێت هه‌موو ئه‌و دام و ده‌زگایه‌ی بنیاتی ناوه تێكوپێك بدرێت و پێویستت به كه‌سێكی ملهوڕ و بوێری وه‌ك مێجه‌ر نۆئێڵ ده‌بێت، كه خودی خۆی وه‌ك كورد وایه ئه‌و ڕۆڵه ببینێت، بەڵام هەرچۆنێک بێت ئه‌وە ئه‌رك و بەرپرسیارێتیی سێر پێرسییه.
١٤ی ئه‌یلوولی ١٩٢٢
… پێش چه‌ند ڕۆژێك سێر پێرسی و مسته‌ر كۆرنوالیس له‌گه‌ڵ مه‌لیك دانیشتن و گفتوگۆیان له سه‌ر كۆمه‌ڵه بابه‌تێك كرد و ئه‌ویش ڕازی بوو به هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی سێر پێرسی كردوویه‌تی و په‌سه‌ندی كرد، پاشان به‌ڵێنی دا كه نه‌قیب ڕاسپێرێت بۆ پێكهێنانی وهزراهتێكی نوێ، به‌ڵام زۆری ڕق هه‌ڵسا وه‌ختێ پێیوترا كه‌وا پێویسته ده‌ست وه‌رنه‌داته ورده‌كاریی كاروباری به‌ڕێوه‌بردن و به تایبه‌تی كه دامه‌زراندنی سه‌رۆكی دیوان و سه‌رۆكی تهشریفاتهكهی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بوو به بڕیارێك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه.
… وا چاكه ئێستا باسی سلێمانیت بۆ بكه‌م. ئه‌نجامی دانانی شێخ قادر به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن وا كه‌وته‌وه هه‌موو ئه‌و هۆزانه‌ی چووبوونه پاڵ كه‌مالییه‌كان ڕایانگه‌یاند كه‌وا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا له وڵاتی خۆیاندا حكوومه‌تی كوردی فه‌رمانداره بۆیە ئیتر ئه‌مان هیچ كارێكیان به توركه‌كان نه‌ماوه! شێخ قادر خۆیشی په‌یامگه‌لێكی وای بڵاوكرده‌وه كه ته‌نها ئومێدی ملكه‌چبوونه بۆ فه‌رمانه‌كانی كۆمیسیاری باڵا. له‌و كات و ساته‌دا كه ئێمه سلێمانیمان چۆڵكرد ئه‌و ئاغا یاخییه‌ی به‌رپرس بوو له كوشتنی كاپتن بۆند و كاپتن ماكانت چووه شاری سلێمانی و داوای چه‌كی كرد و شێخ قادریش ڕازی نه‌بوو چه‌كیان بداتێ و بوو به ناخۆشی و ده‌مه‌قاڵه‌یان. له ئێستادا دوو لایه‌ن له شاره‌كه‌دان، شێخ قادر له لایه‌كه‌وه به پشتیوانیی لێڤی و پۆلیس و ته‌واوی هاوڵاتیانی به‌شه‌ره‌ف، كه به دڵسۆزی سه‌ر به به‌ریتانیان و لە لاکەی تریشەوە عه‌بدولكه‌ریم فه‌تاح (واتە کەریم بەگی فەتاح بەگی هەمەوەند – و)، كه تۆمه‌تی پیاوكوشتنی له‌سه‌ره و به تەواوی سه‌ر به توركه، به‌ڵام توركه‌كان هه‌موو له ڕانیە ده‌رچوون و پاشه‌كشه‌یان كردووه بۆ ڕەواندز.
له‌م ماوه‌یه‌دا شێخ مه‌حموود گه‌یشته‌وه به‌غدا و مێجه‌ر نۆئێڵ كه چاوی پێكه‌وتبوو، ده‌ڵێ زۆر نیگه‌ران و بێتاقه‌ته و هه‌رگیز به‌په‌رۆش نییە ئەرکی به‌ڕێوه‌بردن له‌ئه‌ستۆ بگرێت بەڵکوو به شێوه‌یه‌كی گشتی حه‌ز به‌وه ده‌كات بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و ژیانه ئاسایی و هێمنه‌ی له تاراوگە و دوورخراوهییدا ده‌یگوزه‌راند له كوه‌یت! دوور له پیشاندانی هه‌ر وه‌ڕسی و نیگه‌رانییه‌ك بۆ سێ ساڵی به‌ند كردنی زۆر سوپاسگوزار و منهتباره له‌و مامه‌ڵه باشه‌ی كه لەگەڵی كراوه و به‌نیازه ئه‌م ئێواره‌یه یان سبه‌ینێ سێر پێرسی ببینێ و دیارە منیش ده‌بیستم كه‌چی چووه‌ته نێوانیان.
ئه‌گه‌ر لێمانگه‌ڕێن كاری خۆمان بكه‌ین، بێگومان ده‌توانین عێراق و كوردستان به‌ڕێوه‌ببه‌ین، با كاره‌كه قورسیش بێت، به‌ڵام ئاخۆ لێماندهگهڕێن كاری خۆمان بكه‌ین؟ ئه‌گه‌ر كه‌مالییه‌كان گه‌ڕانه‌وه سه‌رمان به‌و له‌شكر و سوپایه‌وه كه له به‌ره‌ی گریك (یۆنان) ده‌ستواڵا ده‌بێت ئه‌وه نه ئێمه و نه ته‌واوی ناسیۆنالیسته‌كانیش پێكه‌وه ناتوانین به‌ره‌نگاریان ببینه‌وه. ئه‌مه‌یه ڕه‌وشه‌كه و ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌مڕۆ و سبه‌یمانه و نازانین ئاخۆ سبه‌ینێ هه‌ڵده‌كوتنه سه‌رمان یان نه.
٢٤ی ئه‌یلوولی ١٩٢٢
… كه‌سایه‌تییه ده‌ركه‌وتووه‌كه‌ی تری لای ئێمه شێخ مه‌حموودی سلێمانییه، كه ڕۆژی ١٣ی مانگ له كوه‌یته‌وه گه‌یشته به‌غدا. هەڵبەت ئه‌وه كاری خواوه‌نده كه مێجه‌ر نۆئێڵی بۆ نارد و بوو به ڕاوێژكاری له‌و ماوه كورته‌ی هه‌نگوینه مانگمان له‌گه‌ڵی له زستانی ١٩١٨ – ١٩١٩دا و ده‌بوو بگاته ئێره، پاش ئه‌وه‌ی نووچیدا و شكستیخوارد. له گفتوگۆكه‌ی له‌گه‌ڵ سێر پێرسیدا شێخ مه‌حموود گیانێكی هێجگار به‌جێ و لۆجیكیی نواند و پێوه دیار نه‌بوو كه هیچ ڕق و كینه‌یه‌كی له دڵدا بێت به‌رانبه‌رمان له سه‌ر ئه‌و سێ ساڵ به‌ندكردنه و هه‌رگیز وای ده‌رنه‌خست و به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌رده‌بڕی كه ئێمه چ میهره‌بانییه‌كی گه‌وره‌مان له‌گه‌ڵ كردووه له‌پای ئه‌وه‌ی كه بهرمانداوه! به‌ڵام كه گه‌یشته‌وه سلێمانی به ته‌واوی گۆڕا و هه‌ڵوێستی پێچه‌وانه‌ی نواند و هەڵبەت له سه‌ره‌تادا به‌شێكی له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه بتوانێ پاره و چه‌كمان لێ بستێنێ. له باره‌ی حكوومه‌تی عێراقیشه‌وه زۆر به ئاشكرا ڕای خۆی ده‌ربڕی كه ئێمه قبووڵمانه و هه‌رچۆنێك بێت سێر پێرسی قه‌ناعه‌تی پێكرد له هه‌موو حاڵه‌تێكدا ده‌بێ باش و ته‌با بێت له‌گه‌ڵ دراوسێكه‌یدا و ده‌بێ ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزێته‌وه و بگه‌نه تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ فه‌یسه‌ڵدا. به‌م ڕەنگە شێخ مه‌حموود له پاش دوو ڕۆژ و له ١٦ی مانگدا چوو بۆ بینینی مه‌لیك و دواتر ڕاسته‌وخۆ له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌وه هاته لای من له ئۆفیس. بۆ دواینیوه‌ڕۆ مه‌لیك ناردی به شوێنمدا و باسی گفتوگۆكه‌ی نێوانیانی بۆ كردم، كه به ڕاشكاوانه قسه‌یان كردووه و به شێخ مه‌حموودی وتووه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق و كوردستان هه‌ر یه‌كن و سلێمانیی به قه‌ڵایه‌كی دژ به تورك داناوه و هه‌رچییه‌كی پێبكرێت بۆ یارمه‌تیدانی درێغی ناكات. ئه‌وجا ئه‌فسه‌ران و پیاوانی كورد له سوپای عێراقدا ده‌كرێ بچنه پاڵی ئه‌گه‌ر ئه‌م حه‌ز بكات و دواجاریش بچنه خزمه‌تیه‌وه ئه‌گه‌ر ئاره‌زوویان لێبێت. له پاش ئه‌وه تا گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سلێمانی له ٢٠ی مانگدا ڕۆژانه سه‌ری لێده‌دام و ڕاستییەكهی من خۆشم به چاره‌یدا نه‌ده‌هات و لێی لالووت بووم.
بۆ ئێواره‌ی ڕۆژی ٢٠ی مانگ ڕۆیشت بۆ كفری، كه ده‌كه‌وێته نزیك هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه له ناوچه‌ی كه‌ركووك (ئه‌گه‌ر له‌بیرت مابێت) و له‌گه‌ڵ خۆیدا مێجه‌ر نۆئێڵ و پێنج ئه‌فسه‌ری كورد له سوپای عێراق و بژارده‌یه‌ك له خه‌ڵكی سه‌ركێش و ساخته‌چی بووبوونه یاوه‌ری. هه‌ر كه گه‌یشتبووه كفری برووسکەیه‌كی درێژ و ڕازاوه‌ی بۆ ناردم! له‌وێ له‌و لیوایه حیزبێكی به‌هێزی سه‌ر به توركیا هه‌یه و هه‌ر ئاغایه‌ك كه‌وا خزمی ماڵی شێخ مه‌حموود نه‌بێت ڕكابه‌ر یان دوژمنه. ئاخۆ ئه‌و شان و شكۆیه به هۆی پشتگیریی ئێمه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه به‌رده‌وام ده‌بێت یان نه، ئه‌وه‌یان نازانم.
ئێستا نه مێجه‌ر نۆئێڵ، كه شێخ مه‌حموود تكای لێ‌كرد له‌گه‌ڵی بێت، نه هیچ ئه‌فسه‌رێكی به‌ریتانی پێ ناخه‌نه سلێمانییه‌وه تا كه‌ریمی فه‌تاح به‌گ، كه‌وا هه‌ردوو كاپتن بۆند و ماكانتی كوشت، نه‌گیرێت یان له شار نه‌چێته ده‌ره‌وه. دوا هه‌واڵ كه ئێمه له باره‌یه‌وه بیستوومانه گوایه شێخ قادری برای شێخ مه‌حموود به مودیر ناحیه‌ی زاب دایمه‌زراندووه! هه‌رچۆنێك بێت ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات خه‌ریكه به‌و باره‌دا بشكێته‌وه كه تووشی ئاژاوه‌گێڕیی ببێته‌وه و كاتی خۆی ئێمه ڕزگارمان كرد له‌و ئاژاوه‌یه و ئێستا ئێمه هیچ هه‌وڵێك ناده‌ین بۆ وه‌ستاندنی. شایانی باسه به گه‌یشتنی شێخ مه‌حموود بۆ كفری هۆزه كورده‌كانی ناوچه‌ی كه‌ركووك به تێكڕا مه‌زبه‌ته‌یه‌كیان ئیمزا كردووه كه له ملكه‌چیی حكوومه‌تی عه‌ره‌بیی كاتیی ده‌رده‌چن و ده‌ڕۆنه سه‌ر كوردستان له ژێر ڕكێفی شێخ مه‌حموودا. ئه‌مانه خۆشحاڵی و شكۆی خۆیان له بێ حكوومهتیدا ده‌بینن و ئه‌وه جووتیار و بازرگانه‌كانن كه‌وا گرفتار ده‌بن. ئه‌مانه كاتێ كه له چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ون و نا‌ئومێد ده‌بن له یارمه‌تیی ئێمه دواجار باده‌ده‌نه‌وه به لای توركدا، بەپێی ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه هه‌ر حكوومه‌تێك بێت باشتره له بێ حكوومه‌تی. نه‌خێر من هیچ دڵخۆش نیم به بارودۆخی سیاسی له سلێمانیدا به‌ڵام تا ئاژاوه به‌رده‌وام بێت ئه‌وه شێخ مه‌حموود باشترین شه‌ڕخواز و پیاوخراپه.
٢٨ی ئه‌یلوولی ١٩٢٢
… توركه‌كان، نه‌فره‌تی خوایان لێبێت، له خۆئاماده‌كردندان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ش هێرشێكی تر بكه‌نه سه‌ر ئاكرێ، كه ده‌كه‌وێته باكووری هه‌ولێره‌وه. ئه‌وان هێزێكی وایان به‌ده‌سته‌وه نییە به‌ڵام مه‌قاشی ده‌ستیان خێڵهكانن كه ده‌یانجووڵێنن و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه تا ئێستا مسته‌كۆڵه‌ی خۆمان له گیرفانماندا شاردووه‌ته‌وه بۆیه خێڵه‌كان وا ده‌زانن توركه‌كان تاقه لایه‌نن كه هێزیان به ده‌سته‌وه‌یه و ئه‌مه‌ش هۆكاری له‌ده‌ستدانی سلێمانی بوو بۆ ئێمه. ئێمه كارێكمان كردووه به‌ڵام لای كه‌مه‌كه‌ی له پاش چل و هه‌شت كاتژمێر ئه‌نجامی ده‌رده‌كه‌وێت و هێزی ئێمه له خێراییدایه به‌ڵام فه‌رمانده‌مان كه‌سێكه كه نازانێ مانای خێرایی چییه و ئێستاش ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه ئه‌زموونه گه‌وره‌كه تاقیبكهینهوه و بگه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌وا خێرایی و له‌ناكاو په‌لاماردان دوا حوكم و بڕیار نییە له تاكتیكدا. له‌و ساته‌وه كه به پله‌ی یه‌كه‌م مه‌به‌ستمانه گرنگی بده‌ین به واته‌واتی توركه‌كان هیچ كه‌سێكی نیشتمانپه‌روه‌رمان نه‌خسته وه‌زاره‌ته‌وه و ته‌نها شوێنی وه‌زیره كۆنه‌كانمان ئاڵۆگۆڕ پێكرد. حاڵی حازریش مه‌لیك ئاڕاسته‌ی خۆی به‌ره‌و ڕۆژئاوا گۆڕیوه و من ئاماده بووم شتی زۆر بكه‌م له پێناوی پێكهێنانی وه‌زاره‌ت له سه‌ر ویست و خواستی ئه‌و به‌ڵام یاسین (واتە یاسین هاشمی – و) پشتی كرده ئێمه و ئه‌ویش. ناجی سوهیدیش كه ئه‌و ده‌یه‌وێت، پاش سه‌رنه‌كه‌وتنی له مه‌سه‌له‌ی یاسیندا، كه‌سێكی په‌سه‌ند نییە له لای نه‌قیب (واتە عەبدولڕەحمان نەقیب – و) و سا ئیتر په‌نا به خوا!
٨ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٢٢
… ڕاوێژێكی تر له‌گه‌ڵ مه‌لیك سه‌رله‌نوێ هاتنی مێجه‌ر نۆئێڵ بوو له سلێمانییه‌وه و ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه بارودۆخ له‌وێ له‌ده‌ستمان ده‌رچووه. چوونكه شێخ مه‌حموود ده‌یه‌وێت ببێته مه‌لیك له كوردستانێكی یه‌كگرتوودا، ئه‌گه‌ر ئه‌م كوردستانه به مه‌لیكی بوونی ڕازی بێت یان نه. به‌ڕێكه‌وتیش زانیمان كه‌وا به‌شێكی گه‌وره‌ی ڕهعییهتهكهی داهاتووی به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌ویان نه‌ده‌ویست.
دوێنێ مێجه‌ر نۆئێڵ نانی نیوه‌ڕۆی له‌گه‌ڵم خوارد و پاشان به شه‌ودا گه‌ڕایه‌وه بۆ سلێمانی. ئه‌م ئه‌فسه‌ره باسی بارودۆخێكی زۆر مه‌ترسیداری بۆكردم كه هه‌موو شه‌وێك سه‌ركێشانه ژیانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. ئه‌و له ژووره‌كه‌ی مندا ده‌هات و ده‌چوو و دیمه‌نی وای باس ده‌كرد كه جێی باوه‌ڕ نه‌بوو و نه‌ده‌چووه ئه‌قڵه‌وه. هه‌ڵچوونی خه‌ڵك هه‌موویان به دڵـگهرمییهكی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌وه بۆ پێشوازی كردنی جه‌رده و ڕێگرێكی نه‌زان و نه‌خوێنده‌وار كه شێخ مه‌حمووده و له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا ئاڵای نیشتمانیی ده‌شه‌كایه‌وه و سروودی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی دنیای پڕكردبوو. لێره‌دا مێجه‌ر نۆئێڵ مه‌دالیایه‌كی نیوه‌مانگی ئاڵتوونی له گیرفان ده‌رهێنا و وتی “ئه‌مه‌ش باجی كوردییه و له بازاڕ دروستیان كردووه و ئه‌م دانه‌یه‌شیان داوه به من بۆ پارێزگاری”. ئه‌و به ئۆتۆمبێل له نزیكی سه‌د یارده‌وه به لای ئه‌و سه‌رۆك هۆزه‌دا گوزه‌ری كردووه كه دوو كاپتنه‌كه‌ی ئێمه‌ی كوشت و ئێستا ناحه‌ز و ڕكابه‌ری سه‌رسه‌ختی شێخ مه‌حمووده. من باوه‌ڕم نییە ئه‌م مه‌دالیا ئاڵتوونه یارمه‌تیی بدایه و بیپاراستایه ئه‌گه‌ر بهاتایه و كه‌ریمی فه‌تاح به‌گ له‌سه‌رپێ بوایه، چوونكه ئه‌م له نیوه‌شه‌ودا به‌وێدا تێپه‌ڕیوه. دواجار ئه‌و خه‌ڵكه مه‌زبه‌ته‌یه‌كیان به مێجه‌ر نۆئێڵدا ناردووه بۆ خاوه‌ن شكۆ (كۆمیسیاری باڵا) و تێیدا داواكارن و دهستهودامێنمان بوون كه‌وا پارێزگاری‌یان لێبكه‌ین و هه‌موو خه‌رج و مه‌سره‌فێكیشیان دابین بكه‌ین و له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌وان به كه‌یف و خوایشتی خۆیان هێزه‌كانی ئیمپراتۆری به‌كاربێنن و پاره‌ش به‌فیڕۆ بده‌ن. به‌ڵێ ئه‌وان ده‌وڵه‌تی كوردی‌یان ده‌وێ و ده‌خوازن به‌ریتانیا پارێزگاری‌یان لێبكات به‌ڵام ماندێتیش (ئینتیداب – و) ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه. عه‌بدولكه‌ریمی قادركه‌ره‌م كه یه‌كێك بوو له خزمه‌كانی شێخ مه‌حموود و ناوبژیی نێوانمانی ده‌كرد، پرسیبووی “باشه ماندێت چییه؟”، كاتێ كه مێجه‌ر نۆئێڵ بۆی باس كردبوو ئه‌میش هاواری كردبوو و گوتبووی “خۆ ڕێك ئه‌وه‌یه كه ئێمه ده‌مانه‌وێت، به‌ڵام وشه‌ی ماندێت ڕه‌تده‌كرێته‌وه چوونکە ناوبانگێكی باشی نییە لای خه‌ڵك”. تۆ بیهێنه به‌رچاوی خۆت ئه‌م تێكه‌ڵ و پێكهڵییهی چوارده خاڵه كه‌وا كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان ده‌ریكردووه بۆ دوورترین قوژبنی دنیا و ئه‌م دڕنده‌یی و كێوی خانه‌یه (دیارە مەبەست چواردە خاڵەکەی ویڵسنی سەرۆکی ئەمریکا بووە نەک کۆمەڵەی گەلان یان عصبە اڵامم – و). دواتر ئه‌ویش گه‌ڕایه‌وه بۆ لایان و له‌گه‌ڵ كۆپییه‌كی لائیحه‌ی په‌یماننامه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق بردبوو بۆ ئه‌وه‌ی پێیان بڵێ ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه ده‌كرێ پێتان ببه‌خشین و ده‌توانن وه‌ریبگرن یان بیده‌نه دواوه و ده‌ترسم ئه‌مه نائومێدمان بكات.
مێجه‌ر نۆئێڵ له‌و جۆره كه‌سانه‌یه كه‌وا ده‌ست و پێوه‌ندی ناوخۆی هه‌یه و دڵسۆزترین خه‌ڵكن بۆی و له‌پێناویدا خۆیان به‌خت ده‌كه‌ن. ئه‌و كه‌سانه ته‌واوی واته‌وات و دهنگوباسی بازاڕی سلێمانیی بۆ دێنن و هه‌ر له ڕێگەی ئه‌وانیشه‌وه ئه‌و ده‌نگۆیانه بڵاو ده‌كاته‌وه كه خۆی مه‌به‌ستێتی خه‌ڵك باوه‌ڕی پێبكه‌ن. بۆ نموونه، ئه‌وه‌ی پێگه‌یشتووه‌ته‌وه كه سلێمانی پیرۆزبایی له خۆی ده‌كات كه‌وا پیاوێكی ئینگلیزی وه‌ك ئه‌وی تێدایه، چوونکە ئه‌گه‌ر كار ئاڵۆزیی تێكه‌وت و ئێمه بیرمان له‌وه كرده‌وه شاره‌كه بۆردمان بكه‌ین ئه‌وه ده‌توانن ئه‌و به بارمته بگرن. له‌به‌ر ئه‌وه له ناو خه‌ڵكدا وای بڵاوكردووه‌ته‌وه گوایە سازشی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی خاوه‌ن شكۆی به‌ریتانیادا كردووه كه‌وا ئه‌گه‌ر شتێكی ناله‌بار ڕوویدا له دۆخه‌كه‌دا با پشتگوێی بخه‌ن و بایه‌خی پێنه‌ده‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر گیانی له‌ده‌ستدا ئه‌وه ده‌بێ بڕی ده هه‌زار پاوه‌ن بده‌نه كه‌سوكاری. به‌م ڕەنگە خه‌ڵكه‌كه وازیان هێنا له‌وه‌ی به بارمته بیگرن و بیكه‌نه قه‌ڵغانی پارێزگاری له بۆردمان كردن.
٢٤ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٢٢
… یه‌كشه‌ممه وه‌ك هه‌فتانه خووم پێوه گرتووه پێش قاوه‌ڵتیی به‌یانی و پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر ده‌وامه‌كه‌م كه له زستاندا كاتژمێر هه‌شت و نیو ده‌ست پێده‌كات، به ئه‌سپسواری پیاسه‌یه‌كم كرد. پێداچوونهوهیهكم نووسیوه بۆ كتێبه تازه‌كه‌ی دوكتۆر ویگرام “كوردستان لانكه‌ی مرۆڤایه‌تی”. دوێنێ له ماڵه‌كه‌ی من ئاهه‌نگێكی نانخواردنی ئێواره‌مان ساز كرد به ئاماده‌بوونی مسته‌ر داڤیدسن، كاپتن كڵه‌یتن، مسته‌ر كۆرنوالیس و خۆم. داماوه مسته‌ر كۆرنوالیس تووشی نه‌خۆشییه‌كی سه‌ختی له‌رزوتا بوو و ماوه‌ی دوو هه‌فته له جێگه‌دا خستی.
ڕۆژێكیان له‌م هه‌فته‌یه‌دا خێزانه‌كه‌ی ساڵح به‌گ سه‌ردانێكی كردم بۆ چای خواردنه‌وه و دوو كوڕی بچووكی خۆی له‌گه‌ڵدا بوو، له كاتێكدا كه منداڵان له باخچه‌كه‌دا یارییان له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ و باڵداره ماڵییه‌كاندا ده‌كرد وه‌ك (سه‌گ و سوێسكه و قاز و كۆتره‌كان) و ئه‌ویش چیرۆك و به‌سه‌رهاتی سه‌یری ژیانی خۆیی بۆ ده‌گێڕامه‌وه و له نێو ئه‌و به سه‌رهاتانه‌دا (١) له ته‌مه‌نی حه‌ڤده ساڵیدا له ئه‌سته‌مبووڵ له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئیتیحاد و ته‌ره‌قییه‌وه ده‌گیرێت و ده‌خرێته زیندانه‌وه، له‌به‌ر دابه‌شكردنی ڕۆژنامه‌ی “مهشرووتیەت”، كه ڕۆژنامه‌یه‌كی لیبراڵ بووه و شه‌ریف پاشای باوكی له پاریس ده‌ریده‌كرد. پاشان له‌لایه‌ن سه‌عید حه‌لیم پاشای خاڵۆیه‌وه ڕزگار ده‌كرێت و به هۆی پۆسته‌ی “ئۆریانت ئێكسپرێسهوه” ده‌نێردرێته پاریس بۆ لای باوكی. (٢) له ساڵی ١٩١٣دا له ئەپارتمانەكهیاندا له پاریس به‌ره‌نگاری كابرایه‌كی زل و كه‌ته‌ی ئه‌لبانی بوونه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن ئیتیحاد و ته‌ره‌قییه‌وه بۆ كوشتنی شه‌ریف پاشا ناردوویانه و پاشان چۆن بینیوێتی ئه‌لبانییه‌كه له‌لایه‌ن ساڵح به‌گی ئامۆزا و مێردیه‌وه كوژراوه. ئه‌م خانمه له سه‌ری دایكیه‌وه نه‌وه‌ی محه‌مه‌د عه‌لیی میسره و هه‌موو ئه‌م چه‌رمه‌سه‌ری و به‌سه‌رهاته‌ی ژیانی به شتێكی ئاسایی ده‌زانێ و ژنێكی تا بڵێی جوانه و خوێندنی باڵای ته‌واو كردووه و له پاش ڕووخانی ئیتیحاد و ته‌ره‌قی بووه به ناسیۆنالیستێكی توركی په‌ڕگر. به‌ڵام من به شه‌خسی باوه‌ڕ ناكه‌م توركیا هیچ ده‌رفه‌ت و ئاسۆیه‌كی هه‌بێت و مسته‌فا كه‌مال، ئه‌و سه‌ربازه‌ی به‌خت بووه به یاوه‌ری، پێده‌چێت وه‌ك دكتاتۆرێكی سه‌ربازی سه‌ربكه‌وێت و سه‌رپێ بكه‌وێت له‌گه‌ڵ ده‌سته و تاقمێكی خۆی له ئه‌فسه‌رانی برسی و دڕنده.
دوێنێ نانی شێوانم له‌گه‌ڵ مسته‌ر كۆرنوالیس و خانه‌واده‌ی ساڵح به‌گدا خوارد.
… له‌ملاشه‌وه ده‌بێ ئه‌وه بڵێم من باوه‌ڕ به چیرۆكه‌كه‌ی دۆمنوڵ ناكه‌م كه‌وا دڵنیایی دراوه‌ته فه‌ره‌نسا گوایه ئێمه مووسڵ ده‌گێڕینه‌وه بۆ توركه‌كان و هه‌موو به‌ڵـگه‌كان كه ئێمه هه‌مانه (ئێمه‌ش له ناوخۆداین) به‌ڵـگه و سه‌لماندنی پێچه‌وانه‌ن، له ماوه‌ی مانگی ڕابوردوودا، به هۆی كاری چالاكی فڕۆكه‌وه، ناوچه كوردییه سنوورییه‌كانمان له توركه‌كان پاككرده‌وه و له مه‌لیكه‌وه بۆ خواره‌وه هه‌موو ده‌زانین و له وڵاتیش (واته به‌ریتانیا – و) هه‌ر ده‌زانن كه‌وا ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی نایه‌ته بوون به بێ ناوچه‌كانی باكوور. به‌غداش زۆر له نزیكه‌وه پشتی به مووسڵ به‌ستووه و بێ مووسڵ په‌یماننامه‌كه بێ‌نرخ ده‌بێت. با ئه‌وه‌ش بزانین كه ڕاده‌ستكردنی هه‌ر شوێنێك به تورك به واتای كوشتاری به‌كۆمه‌ڵ دێت بۆ كۆمه‌ڵـگه‌ی كریستیان و ئاخۆ له‌بیرته كه به گونده‌كانی كریستیاندا گوزه‌رمان كرد له ڕێگەماندا به‌ره‌و هه‌ولێر و دوای له‌ناوبردنی ئاسوورییه گه‌ڕاوه‌كانی بۆ وڵاتی خۆیان (بڕوانه پێداچوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رده‌م) كه ئه‌م شتانه ده‌بێته بێڕێزی پێكردنی هه‌تاهه‌تاییمان له ئاسیادا. عیسمه‌ت پاشا دڵنیاكردنهوهیهكی تایبه‌تی داوینه‌تێ (كه ئه‌مه‌یان ئه‌وپه‌ڕی نهێنییه) گوایە كه‌مالییه‌كان به‌نیاز نین داوای گێڕانه‌وه‌ی خاكی عێراق بكه‌ن و پێموایه زانیارییه‌كانی من له هی دۆمنوڵ باشتره.
كاپتن كڵه‌یتن و نووری پاشا و من له نانخواردنی نیوه‌ڕۆ له ماڵه‌كه‌مدا پێشنیازێكی پرشنگدارمان گه‌ڵاڵه كرد كه‌وا پێویسته ڕێگە به عێراق بدرێ نوێنه‌ری خۆی بنێرێته كۆنگره‌ی ئاشتی (كه ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی نهێنییه) و هه‌ر ئه‌م دواینیوهڕۆیهش پێشنیازمان كرد بۆ مه‌لیك و له‌خۆشیاندا ڕاچڵه‌كی و داواكارییه‌كه به شێوه‌یه‌كی ڕەسمی ڕه‌وانه‌ی وڵات كرا و (واته به‌ریتانیا – و) ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕەزامهندیی له سه‌ر درا ئه‌وه یه‌كێتیی خاكی عێراق ده‌پارێزن.
ئێستا وا په‌یماننامه‌كه مۆركرا و مه‌لیك چووه‌ته ده‌ره‌وه بۆ داكۆكی كردن له هه‌ر دێڕێكی له‌به‌رانبه‌ر ساده‌ترین ده‌م هه‌ڵهێنانه‌وه بۆ ڕه‌خنه لێگرتنی. جاڕدانی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه و برووسکەكهی بۆ مه‌لیك جۆرج به وردی حاڵه‌تی دەروونیی ئه‌و ده‌رده‌بڕێت. ئیراده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌ركرا و تۆمار كردنی ده‌نگده‌ران ده‌ستی پێكردووه له‌م هه‌فته‌یه‌دا و نزیكه‌ی شه‌ش هه‌فته ده‌خایه‌نێت و مه‌لیك بڕیاریداوه و سووره له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نێكی نوێنه‌رانی وا هه‌ڵده‌بژێرێت كه ڕەزامهندیی له سه‌ر په‌یماننامه‌كه ده‌ربڕێت و پێموایه جێبه‌جێ ده‌بێت.
١ی تشرینی دووه‌می ١٩٢٢
… هێشتا هه‌ر ئه‌و ئۆپرا گاڵته‌جاڕییه به‌رده‌وامه له كاركردن له سلێمانیدا، كه شێخ مه‌حموود نمایشی ده‌كات، به‌ڵام به‌ڵـگه‌كان وا ده‌گه‌یه‌نن كه له‌وانه‌یه به‌م زوانه بكشێنه‌وه. به‌م دواییه شێخ مه‌حموود وه‌زاره‌تێكی دامه‌زراندووه كه له نۆ وه‌زیر و فه‌رمانده‌یه‌كی گشتی و پشكنه‌رێكی گشتی بۆ كوردستان پێكدێت. سه‌رنجم دا كه وه‌زاره‌تی داد هێشتا پڕ نه‌كراوه‌ته‌وه و ئه‌وان هه‌موو ئه‌و چوار لاك و نیو ڕوپیه‌یان خه‌رج كردووه كه له گه‌نجینه‌دا به‌جێمانهێشت (ئەو دەمە یەک لاک یان لاخ سەد هەزار ڕوپێ بووە – و) و كه‌س نییە ته‌نانه‌ت خه‌ونیش به كۆكردنه‌وه‌ی باجه‌وه ببینێت!
له‌و ماوه‌یه‌دا سمكۆ بۆ لای ئێمه هه‌ڵات له‌گه‌ڵ سه‌ید ته‌های پاشكۆیدا، پاش شه‌ڕ و شۆڕێكی خوێناوی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا کە به ناوی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه بەرپابوو و ئێرانییه‌كان شكستیان پێهێنا و ئه‌میش خۆی گه‌یانده لای ئێمه بۆ هه‌ولێر. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سمكۆ کێشە و ئاڵۆزییه‌كی دیپلۆماتیك و په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌رپا ده‌كردین بۆیه پێیڕاگه‌یه‌نرا كه له ئێستادا نه‌یه‌ته ناو هه‌ولێره‌وه و له دووریی چه‌ند میلێك له‌وێ بمێنێته‌وه. به‌ڵام ئه‌مان ئاماده‌ن دژ به توركه‌كان بجه‌نگن له‌سه‌ر سنوورمان – چوونکە وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن گوایه توركه‌كان ده‌سدرێژییان كردووه‌ته سه‌ر ئازادیی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ! پێموانییە سمكۆ به چاوی سۆز و پشتگیرییه‌وه بڕوانێته داخوازییه‌كانی شێخ مه‌حموود و ئه‌گه‌ر لێبگه‌ڕێین كاره‌كان ڕێگەی خۆیان بگرن ئه‌وه ڕەنگە چه‌قۆیه‌ك یان دوان ڕێگەی خۆیان بدۆزنه‌وه بۆی و من به هێمنی و به وردی ده‌ڕوانمه ئه‌م ئه‌گه‌ره.
ئێستا وه‌فدێكی كورد به‌ڕێوه‌یه بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كورد له‌گه‌ڵ خاوه‌ن فه‌خامه‌ت كۆمیسیاری باڵا و خاوه‌ن شكۆ جه‌لاله‌تی مه‌لیك (واتە پێرسی کۆکسی مەندووبی سامی و شا فەیسەڵی یەکەم – و). شه‌مه‌نده‌فه‌ر وه‌فده‌كه‌ی به‌جێهێشتووه وه‌ك زۆر جار ڕووده‌دات، به‌ڵام ڕەنگە سبه‌ینێ بگەن. بێگومان ئه‌گه‌ر توركه‌كان نه‌بن ئه‌وه مه‌سه‌له‌ی كورد شتێك نییە له نوكته‌یه‌كی گه‌وره به‌ولاوه و ئێمه بۆردمانی خه‌ستی توركه‌كانمان كردووه، به‌ڵام ئه‌وان له باكوور كۆبوونه‌ته‌وه و بۆیه پێموایه ساڵ زۆر درەنگە بۆ جموجووڵێكی ڕاسته‌قینه و كرده‌یی له چیاكاندا.
٢ی تشرینی دووه‌می ١٩٢٢
… وه‌فده كوردییه‌كه گه‌یشت و له چوارده كه‌س پێكهاتوون له‌گه‌ڵ یاوه‌رانیان و هه‌موویان چه‌كدارن. ئه‌مانه له ئوتێلێكی بچووك دابه‌زیون پاش ئه‌وه‌ی میوانه‌كانی تریان ده‌ركردووه و پاشان خاوه‌نی ئۆتێله‌كه‌ش له‌ترسا ڕایكردووه و له ژێرزه‌مینه‌كه‌دا خۆی شاردووه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مێجه‌ر نۆئێڵ ده‌ڵێ كه‌وا ڕا و بۆچوونی به‌جێیان پێیه و ئێواره ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه بۆ سێر پێرسی.
سەرچاوە: نامەکانی گێرتروود بێڵ لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت.
Gertrude Bell Letters