Site icon Zed Press

وەڵامی ئێران بۆ هێرشەکەی ئیسرائیل

هەفتەی ڕابردوو ڕاپۆرتی کۆتایی پاسداران و دەزگا ئەمنییەکان سەبارەت بە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بە وردەکارییەوە گەیشتە دەستی خامنەیی. دەگوترێت دوای خوێندنەوەی ڕاپۆرتەکە، خامنەیی ڕاستەوخۆ فەرمانی کردووە کە وەڵامی ئەو هێرشە بدرێتەوە. شایەنی باسە هەر هەفتەی ڕابردوو ئیسرائیل و حزبوڵا بە فەرمی کوژرانی هاشم سەفیەدینیان ڕاگەیاند. ئەم کەسە شوێنگرەوەی نەسروڵا و کاندیدی ڕاستەوخۆی خامنەیی بوو بۆ سەرۆکایەتی حزبوڵا، خۆی و زیاد لە ٢٠ کەسی تر لە بۆردمانێکی ئیسرائیلدا کوژران، لەناو قووڵترین تونێلی حزبوڵا لە لوبنان، ئەگەر هەیە کەسایەتی ئێرانیشی لەگەڵدا بووبێت. لەوانەیە ئەمەش ڕۆڵی هەبێت بۆ بڕیاری وەڵامەکەی ئێران. گوایە ئەمجارە وەڵامێکی ڕاستەقینە دەبێت. لەم بارەیەوە چەند خاڵێک پێویستە بخرێنەڕوو:
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

 

 

 

 

 

 

 

ئەگەر لە عێراقەوە بالیستییەکان ئاڕاستە بکرێن، ئەوا دیارە حزبوڵا ئەو جۆرە مووشەکانەی کەم بووەتەوە بە هۆی لێدانە بەردەوامەکانی ئیسرائیل و سەرفکردنی ڕۆژانەی لە لایەن حزبوڵاوە. ناردنی مووشەکی بالیستی بۆ لوبنان لەم کاتەدا، زۆر قورسە، چونکە ئیسرائیل زۆربەی دەکاتە ئامانج لەسەر سنوورەکان. بەشار ئەسەدیش ڕازی نییە لە سووریاوە ئەو هێرشانە ئەنجامبدرێن، بۆیە عێراق باشترین بژاردەیە. چونکە جارێ ئیسرائیل دەستی نەکردووە بە بۆردمانکردنی سنووری نێوان ئێران و عێراق، ئاسان مووشەکی ئێرانی دەگوازرێتەوە بۆ ناو عێراق.

ئەگەر حەشدی عێراق و حزبوڵاش بەشداربن لە وەڵامەکەی ئێران، ئەوا بە ئەگەری زۆرەوە ئێران ڕاستەوخۆ هەر دەبێت بەشدار بێت و لە خاکی خۆیەوە مووشەک ئاڕاستە بکات، ئەگەرنا، وەڵامێکی تەواو لاواز دەبێت.

 

 

 

 

٩. لەم هاوکێشەیەدا ئێران فشاری زیاتر لەسەرە، لە دۆخی بەرگرییە. دوو بەرەی دۆڕاندووە، بەرەی غەززە و حەماسی لەدەست دەرچوو. بەرەی باشووری لوبنان و حزبوڵای زۆر لاوازکراوە. بەرەی سووریای سڕ کراوە، تەنانەت بووە بە تەڵەیەک بۆ پاسداران و بەرەی ئێران، هەفتانە گورزی بەهێزیان بەردەکەوێت لەوێ، بەبێ ئەوەی ئێران بتوانێت بەرەیەکی شەڕی تێدا بکاتەوە. کاریگەرییەکانی حووسییەکان و حەشد و دوو هێرشەکەی پاسدارانیش، بۆ ڕێگرتن لە ئیسرائیل و بەرپەرچدانەوەی، لە ئاستی سفردا بووە تا ئێستا. جگە لەوەی لە کاتی ڕوودانی جەنگ، ڕژێمی ئاخوندەکان ترسێکی گەورەیان لە ناوخۆی ئێران هەیە. هاوپەیمانە دەوڵەتییەکانی ئێران، کە ڕووسیا و چینن، کەسیان ئامادە نین بچنە جەنگەوە لەپێناو پاراستنی. ئابووری ئێران ئامادەی جەنگ نییە.

لەبەرانبەردا ئیسرائیل لە دۆخی هێرش و بەدەستهێنانی دەستکەوت و گورزوەشاندنە لە بەرەی ئێران. غەززەی کاول و داگیرکردووە، بەشێک لە باشووری لوبنانی سڕیوەتەوە و داگیرکردووە. زۆربەی سەرکردە و ڕەمزە گرنگەکانی بەرەی مقاوەمەی کوشتووە. لەناوخۆ پشتگیری لە حکوومەت و سوپا بەرزە. لە کاتی هەڵگیرساندنی جەنگ، ئەمریکا ئامادەیە بۆ بەرگریکردن لە ئیسرائیل بەشداربێت. ئابوورییەکەی ئامادەی جەنگێکی فرەوانترە.

 

١٠. تا ئێستا بە ئەگەری زۆرەوە ئێران وەڵامی دەبێت، گوایە بڕیارەکە دراوە. هەموو هەوڵێک دەدات ئەو وەڵامە نەبێتە مایەی هەڵگیرساندنی جەنگ، بۆ ئەمەش ئەگەر هەیە دووبارە ڕاوێژ و گفتوگۆی نهێنی لەگەڵ ئەمریکا بکرێت. دەکرێت لەبەرانبەر پاراستنی حزبوڵا، ئێران وەڵامەکەی دەستکاری بکات، بەوەی زۆر لاوازی بکات وەک جارەکانی پێشوو، یان هەڵیبوەشێنێتەوە. بەڵام ئیسرائیل لەوە ناچێت ئامادەی ئەو مامەڵەیە بێت لەم کاتەدا. سبەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بەشێک لە ئایندە و شێوەی ئەم ململانێیە دیاری دەکات.

Exit mobile version