Site icon Zed Press

نێچیرڤان بارزانی: جێبه‌جێنه‌كردنی فیدڕاڵی سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كانی عێراقه

ئێواره‌ی  چوارشه‌م، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤، کەناڵی عەرەبیی (الحدث) دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی دۆخی ئه‌منی و سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌. ئه‌مه‌ ده‌قی دیدارەکەیە.

 

بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، بە دوا پێشهاتەكان لەگەڵتاندا دەستپێدەكەین. ئێستا دانوستان بۆ كۆتاییهێنان به‌ ئەركەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق هه‌یه‌، نوێنەرانی هەرێمی كوردستانیش لەم دانوستانه‌دا بەشدارن. بە بۆچوونی به‌ڕێزتان مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پێویستییه‌كه‌ بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان؟

 

بەڕێزتان گوتتان ئەم هاوپەیمانییە ساڵی 2014 بوو كە ئەوكات داعش هەبوو، گوتتان ماوەیەكی زۆری بەسەردا چووە، كه‌ ده‌كاته‌ نزیكەی دە ساڵ، ئێستا دۆخی داعش لە عێراق چۆن دەبینن؟

 

ئایا هەرێمی كوردستان جوگرافیای جێگرەوه‌ی عێراق دەبێت بۆ بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا؟

 

چۆن هەڵوێستەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەرانبەر بە هەڕەشەكانی سەر هەرێمی كوردستان هەڵدەسەنگێنن؟

 

پێتانوایە كشانه‌وه‌ی ئەمریكا لە عێراق، به‌هانه‌ی گرووپه‌ چەكداره‌كان ناهێڵێت بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر بنكە و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە عێراق و هەرێمی كوردستان؟

 

ئایا دۆخی هەرێمی كوردستان كاتی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، یان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكانی ئێستادا لە درۆن و ڕۆكێتی ئێران و ئەو گرووپانه‌ی‌ باسیان دەكەن و لەلایەن ئەوانەوە پشتگیری دەكرێن، دژوارتره‌؟ چۆن ڕووبەڕووی ئەم ئاڵنگاری و هەڕەشانە دەبنەوە؟

 

ئێوە وەك هەرێمی كوردستان چۆن ڕووبەڕووی ئەو هەڕەشانە دەبنەوە كە گوتتان له‌وه‌ی داعش سه‌ختتره‌؟

 

ئایا ئێوە ڕازین لەو مامەڵەیەی حكوومەتی عێراق لەگەڵ ئەو هەڕەشانەدا دەیكات كە ڕووبەڕووی هەرێمی كوردستان دەبنەوە، چ ئەوانەی لە ئێران و چ ئه‌وانه‌یشی له‌ توركیاوه‌ن؟

 

چەند جارێك لە قسەكانتاندا دووبارەتان كردەوە كە ئەمە بەرپرسیاریه‌تیی سەرۆك وەزیرانە، ئایا سەرۆك وەزیران ده‌توانێ لە حاڵی ئێستادا لەمبارەیەوە چی بكات؟

 

ئایا ئێران دراوسێ، هاوڕێیه‌كی چاك، یان دوژمنه‌؟

 

پەیوەندیتان بە تەلئەڤیڤەوە چییە؟ ئەی چی دەربارەی بوونی بارەگای مۆساد لە هەرێمی كوردستان؟ بێگومان پرسیاره‌كه‌م بەستراوەتەوە بەو تۆمه‌ته‌ ئێرانییانه‌ی ئاڕاستەی ئێوە دەكرێت و لەسەر ئەو بنەمایە وەك ئەوان دەڵێن، هەرێمی كوردستانیان كردووه‌تە ئامانج؟

 

كەواتە بۆچی ئێران ئەم هێرشانەی كردە سەر هەرێمی كوردستان؟

 

ئایا دوای ئەو ڕووداوە هیچ پەیوەندییەك لەنێوان ئێوە و ئێراندا دروست بوو؟

 

ئایا هیچ هەماهەنگییەك لەنێوان هەولێر و ئەنقەرەدا هەیە كاتێك توركیا له‌ پارتی كرێكارانی كوردستان لە هەرێمی كوردستان ده‌دات؟

 

لە چوارچێوەی قسەكانتاندا سەرنجی ئەوەم دا كە ڕێزێكی زۆرتان بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع ئه‌لسوودانی هەیە. چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا كە بینیم، ئەویش بە هەمان شێوە ڕێزی بۆ ئێوە هەبوو. پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا بە پەیوەندیی زۆر چاك ناوزه‌د كرد، بەڵام بۆچی تا ئێستا كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر چارەسەر نەكراون؟

 

به‌ڵام ئێوه‌ ڕیفراندۆمی جیابوونەوەتان ئەنجامدا!

 

جه‌نابی سەرۆك، گەلی كوردستان بە هۆی دواكەوتنی مووچه‌وە لە دۆخیكی خراپدایە، ئایا هەرێمی كوردستان ئەو پارەیەی نییە كە مووچەكانیان بدات تا باری سەرشانیان سووك ببێت تا ئەو كاتەی كێشەكانتان لەگەڵ بەغدا چارەسەر دەكەن؟

 

نەوتی پێشوو كە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركییەوە هەناردە دەكرا، ئەو پارەیەی دەگەڕایەوە نەدەچووە خەزێنەی حكوومەته‌وه‌، بەڵكوو دەچووە گیرفانی تایبەت! عێراق بەم شێوەیە هەرێمی كوردستانی تۆمه‌تبار دەكرد، ئێوه‌ چۆن وەڵامی ئەم تۆمه‌تە دەدەنەوە؟

 

سه‌باره‌ت به‌ ئێستای پەیوەندیی كوردی ـ كوردیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چیمان پێدەڵێن؟

 

جەنابتان سەرقافڵەی پرۆسەی هەستانەوەی هەرێمی كوردستان بوون. من لە ساڵی 2007ەوە سەردانی هەرێم دەكەم، دەزانم ئەوكات كە هاتم، فڕۆكەخانە تەنیا ژوورێكی بچووك بوو، هەولێر تەنیا خانوو بوو، هیچ باڵەخانه‌یه‌كی هه‌وربڕی تێدا نەبوو، ڕێگەی دهۆك هیچ ڕووناكییەكی تێدا نەبوو، لانی كه‌م چوار كاتژمێری دەخایاند تا دەگەیشتین. ئێستا هەولێر لەڕووی كۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و ئاوەدانكردنەوە، شارێكی پێشكەوتووە. ئێستا چۆن ئەو ئەزموونە هەڵدەسەنگێنن، بەتایبەتی دۆخی ئابووری و سیاسی و ئەمنیی ئێستا؟

 

 (كاك نێچیرڤان، دڵی شێرە) بەو شێوەیە نزیكەكانتان ناوتان دەهێنن، تا چەند ئامادەن ئەو دڵەتان بۆ بەرگریكردن لەو هەرێمە و ده‌ستكه‌وته‌كانی بەكاربهێنن؟

 

ده‌رباره‌ی ئه‌و كێشە زۆرانه‌ی له‌ ناوچەكەدا هه‌ن، لەوانەش شەڕی غەززە و ترسی ئەوەی ئەم ناكۆكییه‌ ببێتە شەڕێكی هەرێمی، دیدگای به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی بۆ چاره‌سه‌ر چییە؟

Exit mobile version