له‌ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردوودا، پرسی داهاته نانه‌وتییه‌كان هه‌میشه یه‌كێك بووه له‌و گرێیانه‌ی كه له‌ناو یاساكانی بودجه‌ی عێراقدا بوونی هه‌بووه و به‌رده‌وامیش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێكراوه كه ببێته گرفت، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌رێم به حكوومه‌ت و په‌رله‌مانتار و نوێنه‌ره‌كانیه‌وه وه‌ك پێویست بایه‌خیان به‌و بابه‌ته نه‌داوه، ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه تێگه‌یشتنی ته‌واویان بۆ تێڕوانینی به‌غدا بۆ ئه‌و پرسه نه‌بووه و، خوێندنه‌وه‌ی ورد و دروستیشیان بۆ ئه‌و دەقە یاساییانه نه‌كردووه كه له په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته تێپه‌ڕانراون و خودی نوێنه‌ره كورده‌كانیش ده‌نگیان بۆ داون.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە
له ته‌واوی یاساكانی بودجه‌ی ساڵانی ڕابردووی عێراق و یاسای كارگێڕی داراییدا به‌پێی تێڕوانیی به‌غدا كۆی داهاته‌كانی هه‌رێم وه‌ك داهاتی كۆتایی بۆ گه‌نجینه‌ی عێراق ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه، ساڵانێك به‌ناوی كۆی داهاته‌كانی هه‌رێم له‌سه‌رچاوه جۆربه‌جۆره‌كان، ساڵانێك به‌ناوی داهاته ئیتیحادییه به‌ده‌ستهاتووه‌كان له هه‌رێم و ساڵانێكیش به‌ناوی داهاته نانه‌وتییه‌كان.
به‌ڵام هه‌میشه به‌رپرس و نوێنه‌رانی هه‌رێم باسیان له‌وه كردوه كه ته‌نها نیوه‌ی داهاتی ده‌روازه سنورییه‌كان و داهاتی فه‌رمانگه ئیتیحادییه‌كان له هه‌رێم ده‌كرێت بدرێنه به‌غدا، له‌م ڕووه‌یشه‌وه له‌سه‌ر پۆله‌كانی داهاتی ده‌روازه سنورییه‌كان و بابه‌تی فه‌رمانگه ئیتیحادییه‌كانی ناو هه‌رێم و فه‌رمانگه‌كانی ته‌مویلی مه‌ركه‌زی و كۆی بابه‌ته‌كانی تر جیاوازی تێڕوانین له‌نێوان به‌غدا و هه‌رێمدا هه‌بووه، ئێمه پێشتر له وتارێكدا به‌ناونیشانی “تێڕوانینی هه‌رێم و به‌غدا بۆ داهاته نانه‌وتییه‌كان” ئه‌وه‌مان به‌دوورودرێژی ڕوون كردووه‌ته‌وه و لێره‌دا ناچینه‌وه سه‌ری.
به‌غدا تا ڕاده‌یه‌كی زۆر مه‌به‌ست و تێڕوانینی خۆی بۆ ئه‌و بابه‌ته له ناو ده‌قی یاساكانی بودجه‌ی ساڵانی ڕابردوو و یاسای كارگێڕی داراییدا چه‌سپاندووه، نوێنه‌رانی هه‌رێمیش به‌گشتی ده‌نگیان به‌و ده‌قه یاساییه دڵخوازانه‌ی به‌غدا داوه و، هیچكات ناڕه‌زایی و هه‌ڵوێستی نه‌یارانه‌یان له بەرانبەری نه‌بووه، به‌ڵكو وایشیان ڕاگه‌یاندووه كه ده‌نگیان به یاسایه‌كی باش داوه و تا ڕاده‌یه‌كی باش مافه‌كانی هه‌رێمیان پاراستووه، به‌ڵام ئه‌مه پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته و ئه‌و یاسایانه لانی كه‌می مافه‌كانی هه‌رێمیان تێدا ده‌ستەبه‌ر نه‌كراوه.
تاوەكوو پێش ساڵی 2021 له‌یاساكانی بودجه‌دا ده‌ق له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كه ئه‌گه‌ر هه‌رێم داهاته‌كان ڕاده‌ست نه‌كات ئه‌وا به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و داهاتانه له پشكی بودجه‌كه‌ی ده‌بڕدرێت، ئه‌وه‌یش گونجاوه له‌گه‌ڵ یاسای كارگێری دارایی، به‌ڵام له یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 بۆ یه‌كه‌مجار ڕاده‌ستكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم كرا به یه‌كێك له پێشمه‌رجه‌كان بۆ ناردنی پشكی هه‌رێم، كه ئه‌مه‌یان نه‌گونجاوه له‌گه‌ڵ یاسای كارگێڕی دارایی.
تاوەكوو ساڵی 2013 گرفتێكی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه دروست نه‌بوو، چونكه ئه‌و بڕه‌ی له هه‌رێم ده‌بڕدرا له‌بری داهاته‌كانی، كاریگه‌رییه‌كی ئه‌تۆی نه‌ده‌كرده سه‌ر پشكی بودجه‌كه‌ی.
له 2014 تاوەكوو 2022 ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندیی به هه‌رێمه‌وه هه‌بوو له یاسای بودجه‌ی عێراق جێبه‌جێ نه‌كرا، بۆیه ئه‌و بابه‌ته وه‌ك پێویست له‌لای هه‌رێم و نوێنه‌ره‌كانی جێگه‌ی گرنگی پێدان نه‌بوو. به‌ڵام له‌ساڵی 2023وه دۆخەکە به‌جۆرێكی تره و ده‌بێت یاساكانی بودجه جێبه‌جێ بكرێن، به‌پێیی یاسای بودجه‌یش ڕاده‌ستكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم پێشمه‌رجه بۆ ناردنی پشكی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه.
ئیستا گرفته‌كه له سێ خاڵی سه‌ره‌كیدا چڕبوه‌ته‌وه:
خاڵی یه‌كه‌م: بریتییه له به‌رده‌وامیی جیاوازی تێڕوانینی هه‌ردوولا بۆ ئه‌و داهاتانه‌ی كه ده‌بێت بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ به‌غدا و ڕێژه‌ی پشكی هه‌رێم تێیاندا. له‌م باره‌یه‌وه ده‌قه‌كانی یاساكانی بودجه و یاسای كارگێڕی دارایی به‌گشتی زیاتر پاڵپشتی تێڕوانینه‌كانی به‌غدان، به‌پێی ویست و تێڕوانیی به‌غدا بۆ ده‌قه یاساییه‌كان هه‌موو داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم داهاتی گه‌نجینه‌ی ئیتیحادین و ده‌بێت بدرێنه‌وه به به‌غدا و پاشتر بڕێكی كه‌میان بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ هه‌رێم، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر له‌بری پاكتاو و حساباتی تر دانه‌شكێنرێن.
له‌به‌رانبه‌ریشدا ویست و تێڕوانیی هه‌رێم بۆ بابه‌ته‌كه و خوێندنه‌وه‌ی بۆ یاساكانی ئه‌و بواره زۆر جیاوازه و، پێیوایه كه ته‌نیا نیوه‌ی به‌شێكی دیاریكراو له داهاته‌كان پێویسته بدرێنه‌وه به به‌غدا.
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌مه ده‌بێت ده‌ستبه‌جی وه‌ك هه‌نگاوی خێرا هه‌وڵی سازان و چاره‌سه‌ر بدرێت له‌یاسای بودجه‌ی نوێ و به‌پێی ڕێككه‌وتنی نوێ، سه‌ره‌تا ده‌بێت ده‌سته‌واژه‌ی (داهاته نانه‌وتییه‌كان) له‌ناو یاساكانی بودجه‌دا بگۆڕدرێته‌وه بۆ ده‌سته‌واژه‌ی (داهاته ئیتیحادییه به‌ده‌ستهاتووه‌كان له هه‌رێم) وه‌ك ئه‌وه‌ی له یاسای كارگێڕی دارایی و یاساكانی بودجه‌ی چه‌ند ساڵێك پێشتردا هاتووه، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتن بكرێت له‌سه‌ر ڕاڤه‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه و، ڕوونبكرێته‌وه كه ئه‌و داهاته ئیتیحادییانه به‌دیاریكراوی چی ده‌گرنه‌وه، چونكه به‌پێی تێڕوانینی به‌غدا هه‌موو شتێك ده‌گرنه‌وه، تاڕاده‌یه‌كی زۆریش زه‌مینه‌ی یاساییان بۆ ئه‌و تێڕوانینه ساز كردووه، كه ئه‌وه‌یش مامه‌ڵه‌یه‌كی به‌جێ نییه و له‌گه‌ڵ فیدڕاڵیه‌ت ناگونجێت. ئه‌و هه‌نگاوانه وه‌ك چاره‌سه‌ری خێرا و كاتی و مامناوه‌ندین، زۆر پێویسته له‌هه‌مان كاتدا كار بكرێت بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای كارگێڕی دارایی ئیتیحادی به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ فیدڕاڵیه‌تی دارایی بگونجێت، چونكه چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی ئه‌و بابه‌ته له‌ڕێگه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه‌وه ده‌بێت.
ئه‌م دۆخه وه‌ك پیش‌تر به‌رگه‌ی درێژه‌كێشانی چه‌ند ساڵێك ناگرێت، بۆیه یان ده‌بێت به‌زوویی چاره‌سه‌ر بكرێت، یان ده‌بێت هه‌رێم به‌ناچاری و وه‌ك باجی كه‌مته‌رخه‌میی بیست ساڵی ڕابردووی كاربه‌ده‌ست و نوێنه‌ره‌كانی، ژه‌هره‌كه بخواته‌وه و به‌ته‌واوی مل بۆ ویستی به‌غدا بدات و هه‌موو داهاته‌كانی وه‌ك داهاتی ئیتیحادی ڕاده‌ست بكات، واته ئیدی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌فه‌رمی خاوه‌نی هیچ داهاتێكی كۆتایی نابێت چ نه‌وتی چ نانه‌وتی و هه‌موویان وه‌ك داهاتی كۆتایی گه‌نجینه‌ی به‌غدا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، له باشترین باردا ته‌نیا ئه‌گه‌ری هه‌یه مانگانه به‌پێی مه‌رج و میزاج و ئاره‌زووی به‌غدا بڕێكی زۆر كه‌م له‌و داهاتانه‌ی بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه كه ته‌نیا به‌شی نه‌سریه‌ی فه‌رمانه‌گانی بكات، ئه‌وه‌یش له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌ناوی ته‌واوكاریی مووچه و لێداشكاندنی قه‌رزه‌كان و پاكتاوی ڕابردوو و دۆسیه‌ی تره‌وه، ئه‌ویش لێ نه‌بڕن و قه‌رزاریشی نه‌كه‌نه‌وه. هه‌رچۆنێكیش بێت نه‌بوونی هیچ داهاتێكی نه‌وتی و نانه‌وتی بۆ هه‌رێمێكی فیدڕاڵی جگه له‌خواردنه‌وه‌ی دوا دڵۆپی ژه‌هره‌كه ده‌بێت چی بێت؟
به‌م جۆره هه‌رێم له‌دۆخێكی دژواردایه، پابه‌ندبوون و چوونه ژێرباری جێبه‌جێكردنی یاساكان به‌وجۆره‌ی به‌غدا ده‌یه‌وێت خواردنه‌وه‌ی ژه‌هره‌كه‌یه و پابه‌ندنه‌بوونیش به‌سه‌رپێچی له‌سه‌ری حساب ده‌كرێت و به‌زیان له‌سه‌ری ده‌شكێته‌وه، تاكه ڕێگا كه پێویسته كاری له‌سه‌ر بكرێت له‌پاڵ سازان و ڕێككه‌وتنی مامناوه‌ندیدا بریتییه له گۆڕین و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌یه، كه ئه‌ویش كارێكی ئاسان نییه و كۆشش و یه‌كده‌نگی و یه‌ك هه‌ڵوێستی و هه‌لومه‌رجی له‌باری پێویسته.
خاڵی دووه‌می ئه‌م پرسه بریتییه له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاتی ڕاده‌ستكردنی ئه‌و بڕه‌ی كه مافی گه‌نجینه‌ی به‌غدایه. به‌پێی یاساكانی بودجه‌ی 2021 و 2023 ڕاده‌ستكردنی ئه‌و داهاتانه و وردبینیكردنیان له‌لایه‌ن چاودێڕی داراییه‌وه مه‌رجی پیشوه‌خته‌یه بۆ ناردنی پشكی بودجه‌ی هه‌رێم، واته به‌رله‌وه‌ی به‌غدا هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێم بنێرێت پێویسته هه‌رێم دهاته‌كانی ڕاده‌ست بكات، به‌ڵام ئه‌مه هه‌م ناكۆك و نه‌گونجاوه له‌گه‌ڵ خاڵی پێنجه‌می ماده‌ی 27ی یاسای كارگێڕی دارایی و هه‌میش مانگانه ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنی ناردنی پشكی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه و دروستكردنی گرفت بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم، هه‌ربۆیه پێویسته له‌یاسای بودجه‌دا ڕاده‌ستكردنی ئه‌و داهاتانه وه‌ك مه‌رجی پێشوه‌خته ده‌قی له‌سه‌ر نه‌كرێت، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌وه ده‌قی له‌سه‌ر بكرێت له‌یاسای كارگێڕی دارایدا هاتووه.
خاڵی سێیه‌میش بریتییه له چۆنیه‌تی ڕاده‌ستكرنی داهاته‌كان به به‌غدا، ئایا بخرێنه سه‌ر هه‌ژمارێكی دیاریكراوی وه‌زاره‌تی دارایی ئیتیحادی یان به‌شێوه‌ی لێده‌ركردن (مقاصة) مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت؟ ئێمه پێمان وایه كه ئه‌گه‌ر گرفته‌كه‌ی خاڵی یه‌كه‌م یه‌كلایی بكرێته‌وه ئه‌وا بابه‌تی ڕاده‌ستكردن ئاسانه، ده‌كرێ چ به‌شێوه‌ی مه‌قاسه بێت، یان ڕاسته‌وخۆ هه‌رێم ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌تی بیخاته سه‌ر هه‌ژماری دیاریكراوی وه‌زاره‌تی دارایی.
به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێت كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مه‌قاسه ڕێگایه‌كی دروسته، به‌ڵام هه‌میشه وه‌ك بابه‌تێكی ته‌مومژاوی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل ده‌كرێت و سیاسییه‌كان بۆ ئاڕاسته‌كردنی جه‌ماوه‌ر به‌كاری ده‌هێنن و وای ڕاده‌گه‌یه‌نن كه هه‌رێم هیچی ڕاده‌ست نه‌كردووه و ئه‌وه‌یش ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵوێست و بڕیاری نادروست، له‌ڕابردوویش ئه‌و كارانه كراون، بۆیه ئه‌گه‌ر كاره‌كه به مه‌قاسه كرا ئه‌وه پێویسته مانگانه به ڕاپۆرت و ده‌رخسته‌ی دارایی په‌سه‌ندكراوی دیوانی چاودێریی ئه‌و بابه‌ته دۆكیۆمێنت بكرێت و به‌ئه‌ندازه‌ی پێویست ڕای گشتی هه‌رێم و عێراقی لێ ئاگادار بكرێته‌وه.
خۆ ئه‌گه‌ر بڕیار درا كه داهاته نانه‌وتییه‌كان بخرێنه سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و چاوه‌ڕوان بكرێت تاوەكوو پاشتر به‌غدا به‌شێكیان بنێرێته‌وه بۆ هه‌رێم، ئه‌وه‌یش هه‌ر ڕێگه‌یه‌كی دروسته، به‌ڵام له‌م باره‌دا بۆ دووركه‌وتنه‌وه له كێشه‌ی نه‌بوونی كاشی به‌رده‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌ڵسوڕاندنی كاروباره‌كانی، پێویسته له‌سه‌ره‌تای هه‌ر ساڵێكدا یان له ده‌ستپێكی هه‌ر خولێكدا به داواكاری و ده‌رخسته‌ی تایبه‌ت داوای پێشینه‌ی به‌رده‌وام (سلفة مستديمة) له‌به‌غدا بكات و له‌ماوه‌ی یاسایی و له كۆتایی ساڵدا پاكتاوی بكات، ئه‌وه‌یش پاڵپشت به یاسا و ڕێسا دارایی و ژمێریارییه‌كانی عێراق.
کرتە لەسەر لینکەکانی خوارەوە بکە، بۆ خوێندنەوەی بەشەکانی پێشووی ئەم شیکارییە:
بەشی یەکەم؛
بودجەی سێ ساڵی یان فێڵی سێ ڕەهەندی؟
بەشی دووەم:
هه‌مواركردنه‌وه؛ مه‌ته‌ڵ و پارادۆكس
بەشی سێیەم:
پشكی هه‌رێم؛ گرفتی زۆر و ده‌رفه‌تی كه‌م
بەشی چوارەم:
مووچه و خه‌رجیی حاكیمه؛ چاره‌سه‌ر یان گرفتێكی نوێ؟
بەشی پێنجەم:
تۆقی خه‌رجیی فیعلی له گه‌ردنی خه‌رجییه‌كانی به‌گه‌ڕخستن و وه‌به‌رهێنان