به‌پێی ماده‌ی 77ی یاسای بودجه به‌ناو سێ ساڵییه‌كه، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر هه‌ر سێ ساڵه‌كه‌دا جێبه‌به‌جێ ده‌كرێن و له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه كه خشته‌كانی ساڵانی (2024 و 2025) به‌ر له‌كۆتایی هاتنی ساڵی پێشوو بنێرێت بۆ په‌رله‌مان بۆ ڕه‌زامه‌ندیدان له‌سه‌ریان. به‌وه‌یش ئه‌و تێگه‌یشتنه دروست بووه، كه ده‌ق و حوكمه‌كانی یاساكه نه‌گۆڕن و ته‌نیا خشته‌كان ده‌گۆڕێن، گوایه ئه‌وه ده‌رفه‌ت ده‌داته په‌رله‌مان و حكوومه‌ت كه ته‌نیا خشته‌كان بگۆڕن و پێویستیان به گۆڕینی ده‌قه‌كان و په‌یكه‌ربه‌ندیكردنه‌وه‌ی بودجه یان ده‌ركردنی یاسای نوێی بودجه نه‌بێت، هه‌ر بۆیه له‌سه‌ره‌تاوه ته‌نیا باسی گۆڕینی خشته‌كان له‌ئارادابوو، ئێستاش تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌و جۆره تێگه‌یشتن و قسه‌كردنه بره‌وی هه‌یه.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە
به‌ڵام ئه‌مه دروست نییه، چونكه له یاسای بودجه‌دا بنچینه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت هه‌مو ده‌ق و ماده و بڕگه بنه‌ڕه‌تییه‌كان په‌یوه‌ستبن به ژماره‌كانه‌وه و، ده‌قه‌كان به‌پێی خه‌مڵاندن و ته‌رخانكردن و مۆڵه‌تپێدان بۆ بڕ و ژماره‌كانی داهات و خه‌رجی و قه‌رزكردنه‌كان دابڕێژرێن، هه‌ر بۆیه به‌پێی گۆڕانی بڕ و ژماره‌كانی ناو خشته‌كان، كه گۆڕانی په‌یكه‌ری بودجه‌یشیان به‌دوادا دێت، ده‌بێت ده‌قه‌كانیش بگۆڕدرێن، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به خه‌مڵاندن و ته‌رخانكرن و مۆڵه‌تپێدانه‌وه هه‌یه كه كاری بنه‌ڕه‌تیی یاسای بودجه‌ن.
بۆ ساڵی 2024 له‌باشترین باردا ته‌نیا له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به خه‌مڵاندنی داهاتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوه‌وه هه‌یه نه‌گۆڕێت، ئه‌ویش به‌مه‌رجی نه‌گۆڕانی بڕی هه‌نارده و نرخی خه‌مڵێنراو. به‌ڵام هه‌ریه‌ك له بڕی خه‌مڵێنراو بۆ داهاته نه‌وتییه‌كانی تری به‌ده‌ر له هه‌نارده و داهاته نانه‌وتییه‌كانیش و، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌رجییه‌كانیش ده‌گۆێێن، بڕی كورتهێنان و قه‌رزیش ده‌گۆڕێت، تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه زۆر ئه‌سته‌مه هیچ بڕێكی خه‌مڵێنراو و ته‌رخانكراو و مۆڵه‌تپێدراوی داهات و خه‌رجی و كورتهێنان و قه‌رزی ساڵی 2023 وه‌كوو خۆی بۆ ساڵی 2024 بمێنێته‌وه، به‌وه‌یش هه‌ر ده‌قێك له‌یاساكه‌دا په‌یوه‌ندی به ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تیی بودجه‌وه هه‌بێت ده‌بێت بگۆڕێت.
ده‌كرێت به‌شێك له‌و مادده و بڕگانه‌ی كه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندیی بنچینه‌یی یاسای بودجه نین و نابه‌جێ له‌یاسای بودجه باركراون، یان ئه‌وانه‌ی تایبه‌تن به ئه‌حكامی گشتی و كۆتایی، گۆڕانیان به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت، ئه‌مه له یاساكانی بودجه‌ی هه‌موو ساڵێكدا هه‌ر وابووه، به‌ڵام هیچ له‌و ڕاستییانه ناگۆڕێت كه له‌سه‌ره‌وه باسكران.
ماوه‌یه‌كیشه باس له هه‌مواركردنه‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی كه یاسا په‌سه‌ندكراوه‌كه بڕ و ژماره و خشته‌كانی تایبه‌ت به داهات و خه‌رجی و كورتهێنان و قه‌رز بۆ ساڵی 2024 له‌خۆ ناگرێت، واته یاسای بودجه‌ی 2024 بوونی نییه و ته‌نیا ناونیشانێك هه‌یه، هه‌ر بۆیه قسه‌كردنیش له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌وه بۆ ساڵی 2024 قسه‌كردنێكی ورد و دروست نییه، خۆ ئه‌گه‌ر گۆڕینی خشته و ژماره‌كانی 2023 و گونجاندنیان له‌گه‌ڵ دۆخ و پێداویستییه‌كانی ساڵی 2024 به‌هه‌مواركردن له‌قه‌ڵەم بدرێت، كه‌واته ده‌بێت هه‌موو یاساكانی بودجه‌ی ساڵانه ناویان لێبنرێت هه‌مواركردنه‌وه نه‌ك یاسای نوێ.
ڕوونتر بڵێین، ئه‌گه‌ر ژماره خه‌مڵێنراو و ته‌رخانكراكان بۆ ساڵی 2024یش له‌ناو یاساكه‌دا بوونیان هه‌بووایه و ئێستا پێویستی بۆ گۆڕانی به‌شێكیان له‌ئارادابووایه و به‌و هۆیه‌وه به‌شێكیان له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه به‌یاسا ڕاستكرابووایه‌نه‌وه، ئه‌وكات كاره‌كه به‌دروستی ناوی هه‌مواركردنه‌وه ده‌بوو. به‌ڵام هیچ ژماره‌یه‌كی تایبه‌ت به ساڵی 2024 له‌ناو یاساكه‌دا بوونی نییه، بۆیه ئه‌و خشتانه‌ی په‌رله‌مان چاوه‌ڕوانیان ده‌كات ده‌بێت خشته‌ی نوێی خه‌مڵاندن و ته‌رخانكردن بن بۆ داهات و خه‌رجی و كورتهێنان و قه‌رزكردن، وه‌ك ئه‌و خشته نوێیانه‌ی كه تایبه‌ت به بودجه‌ی هه‌ر ساڵێك ئاماده ده‌كرێن، ئه‌و خشته نوێیانه‌یش پێویسته هاوپێچی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی نوێ یان ڕه‌شنووسێكی یاسای نوێ و تایبه‌ت بن وه‌ك هه‌ر ساڵێكی نوێ، واته ئه‌وه‌ی ده‌بێت بۆ یاسای بودجه‌ی 2024 بكرێت پێویسته كه‌متر نه‌بێت له‌وه‌ی كه بۆ ئاماده‌كردنی یاسایه‌كی بودجه‌ی ساڵانه ده‌كرێت، له‌وه كه‌متر ته‌نیا ده‌بێته پینه‌وپه‌ڕۆ و به‌ڕێكردن و ناولێنانی نادروست.
له به‌شه‌كانی تردا قسه له‌سه‌ر گرفته‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێم ده‌كه‌ین.