
نزار ئامێدی، بەربژێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا و بەسەر هەردوو ڕکارەکەی؛ بەربژێرانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەرکەوت.
لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردن بۆ سەرۆککۆماری عێراق، نزار ئامێدی بەربژێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بەدەستهێنانی ٢٢٧ دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەر ڕکابەرەکەی، موسەنا ئەمین سەرکەوت کە تەنیا ١٥ دەنگی بەدەستهێنا.
لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماردا، هەریەک لە نزار ئامێدی بەربژێری یەکێتی، د. فواد حوسێن بەربژێری پارتی و موسەنا ئەمین بەربژێری یەکگرتووی ئیسلامی کێبڕکێیان دەکرد، بەڵام بەربژێرەکەی پارتی سەرکەوتوو نەبوو.



