هه‌واڵ

دۆناڵد ترەمپ: نامەوێت گۆڕانی ڕژێم لە ئێران ببینم

سەرۆکی ئەمریکا دووپاتی دەکاتەوە، لەگەڵ گۆڕانی ڕژێمدا نییە لە ئێران و دەڵێ، ئەوە ئاژاوە دروست دەکات.

 

ئەمڕۆ سێشەم، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە ڕێگەی پێوەندی تەلەفونییەوە قسەیان کرد.

 

بەگوێرەی میدیای فەرمیی ئیسرائیل، ترەمپ پاڵپشتی تەواوی بۆ ئیسرائیل دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە: “ئیسرائیل تەواوی ئامانجەکانی شەڕەکەی بەدەست هێنا”.

 

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، ترەمپ ئاگربەست و ڕێککەوتنی لە نێوان ئێران و ئیسرائیل ڕاگەیاند، دوای ١٢ ڕۆژ لە شەڕ لە نێوان هەردوو وڵاتەکە.

 

سەرۆکی ئەمریکا، لە چەند پەیامێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، دووپاتی کردەوە، ئاگربەستەکە چالاکە و شەڕ ڕووناداتەوە.

 

زیاتر گوتی: “چین ئێستا دەتوانێت درێژە بە کڕینی نەوت لە ئێران بدات، هەروەها هیوادارم ئەوان بڕێکی زۆر لە ئەمریکا بکڕن. شەرفێکی گەورە بوو بۆ من ئەوە ڕووبدات!”.

 

سەرۆکی ئەمریکا هەڵوێستی خۆیشی لەمەڕ ئێران دووپات کردەوە: “نامەوێت گۆڕانی ڕژێم لە ئێران ببینم – ئەوە ئاژاوە دروست دەکات”. ئەوان خاوەنی چەکی ئەتۆمی نابن – ئێستا ئەوە دوا شتە لە مێشکیاندا. ئێران هەرگیز دامەزراوە ئەتۆمییەکانیان ئاوەدان ناکاتەوە!”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button