ئابووریهه‌واڵ
ئاراستەکان

سامانە سروشتییەکان: هێرشە درۆنییەکان زیانی زۆریان بە ژێرخانی کێڵگەکەیان گەیاندووە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر کێڵگەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، وێڕای ئەوەی زیانی گیانیان نەبووە، بەڵام زیانی زۆری ماددییان بە ژێرخانی کێڵگەیان گەیاندووە.

 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیدا: سەر لەبەیانی ڕۆژی چوارشەم 16ی تەممووزی 2025 لە ڕێگای درۆنی بۆمبرێژکراوەوە ژمارەیەک هێرشی تیرۆریستی کرایە سەر کێڵگەکانی نەوتی تاوکێ و پێشخابوور و عەین سفنی لە ئیدارەی سەربەخوی زاخۆ و قەزای شێخان سەر بە پارێزگای دهۆک.

 

“هەرچەندە هێرشەکان زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆری بە ژێرخانی کێڵگەکان کەوتووە”، وەزارەتەکە وا دەڵێ.

 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان “بە تووندی ئەم هێرشە تیرۆیستییانە ئیدانە و شەرمەزار دەکات، کە مەبەست لێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان و دروستکردنی مەترسییە لە سەر سەلامەتی کارمەندانی مەدەنی کەرتی وزە”.

 

وەزارەتەکە، بانگەوازی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکوومەتی فیدڕاڵی و کومەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە “بە زووترین کات بێنە سەر خەت بۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی مەدەنی و ئەمنیەتی وزە و ڕێگریکردن لە هێرشی دیکە بۆ سەر کەرتی وزەی کوردستان.”

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان زیاتر دەڵێ: “هەموو هەوڵێکی خۆی بۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی کەرتی وزە و پێگەی ستراتیجی خۆی لە دابینکردنی سەقامگیری وزە لە ناوچەکە و جیهان دەدات”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button