هه‌واڵ

دەنگی پووچەڵ زیادی کردووە

پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن ڕایدەگەیەنێت، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەراورد بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، زیاتر لە ٨٢ هەزار دەنگی پووچەڵ زیادی کردووە.

 

بەگوێرەی بەدواداچوونی پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن، لە هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستاندا، کە رۆژی (20-10-2024) بەڕێوەچوو، کۆی دەنگی پووچەڵ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ٢٠٦ هەزار و ٤٣٤ دەنگ بووە، بەڵام لە هەڵبژاردنی شەشەمین خولی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، کە ڕۆژی (11-11-2025) بەڕێوەچوو، ئەم ژمارەیە بەرزبووەتەوە بۆ ٢٨٩ هەزار و ٢٠٥ دەنگی پووچەڵ، بەمەش ژمارەی دەنگی پووچەڵ لە نێوان ئەم دوو هەڵبژاردنەدا نەک هەر کەمی نەکردووە بەڵکوو ٨٢ هەزار و ٧٧١ دەنگی پووچەڵ زیادیکردووە.
وەک پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن ئاماژەی بەوە کردووە: “لەگەڵ ئەوەی ژمارەی دەنگی پووچەڵ لە هەڵبژاردنی شەشەمین خولی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا (2025) زیادیکردووە، بەڵام هیچ لیستێکی ناو کێبڕکێی هەڵبژاردنەکە باسی دیزاینکردنی هەڵبژاردنەکە ناکات، لەکاتێکدا هەندێک لە لیستەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان (2024) لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکە دەنگی پووچەڵیان کردە بەڵگەی ئەوەی کە هەڵبژاردنەکە دیزاینکراوە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button