ههواڵ
دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی هێرشێکی بێوێنە لە ئێران دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە میدیاکانی ئەمریکای ڕاگەیاند: “پێش كۆتاییهاتنی مۆڵەتەكەم ڕێككەوتن نەكرێت هێرشێك دەكەینەسەر ئێران وێنەی نەبووبێت”، زیاتر دەڵێ: “ئەگەر بەرەوپێشچوون لە گفتوگۆكان هەبێت ڕەوشەكە سەبارەت بەو مۆڵەتەی دراوە بە ئێران دەگۆڕێت”.
لێدوانەکەی ترەمپ لەکاتێکدا دێت، ئاژانسی نیویۆرک تایمز لە زاری سەرچاوە ئێرانییەکانەوە ڕایگەیاندووە، ئێران هەوڵەکانی دانوستانی لەگەڵ ئەمریکا وەستاندووە و پاکستانیان ئاگەدار کردووەتەوە کە بەشداری لە گفتوگۆکان ناکەن.
مۆڵەتەکەی ئەمریکا بۆ ئێران بەرەو کۆتایی دەچێت و هەر ئەمڕۆ سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی تایبەتدا هەڕەشەی توندی لە ئێران کرد و ڕایگەیاند: “ئەمشەو شارستانیەتێک بە تەواوەتی لەناودەچێت و دەسڕدرێتەوە”.



