ئه‌و پێوه‌رانه‌ی بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئاستی دیموكراسی له وڵاتانی جیهاندا له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا به‌كارده‌هێنرێت، بریتین له ده پله له بواری: پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و فره‌یی سیاسی، كار و سیاسه‌تی حكوومه‌ت، به‌شداری سیاسی و، كه‌لتووری سیاسی دیموكراسییانه و ئازادییه مه‌ده‌نییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
توێژینه‌وه‌كه به‌پێی ئه‌م پێوه‌رانه 167 ده‌وڵه‌ت ده‌گرێته‌وه و ڕیزبه‌ندی له ئاستی ده‌وڵه‌تان بۆ ده‌وڵه‌تی دیموكراسی ته‌واو و دیموكراسی ناته‌واو و ڕژێمی تێكه‌ڵاو و ڕژێمی دیكتاتۆری ده‌كات.
پێوه‌ری ئه‌و توێژینه‌وه‌یه بۆ چه‌مكی ده‌وڵه‌تی دیموكراسی ته‌واو، ئه‌وه‌یه كه زیاتر له هه‌شت پله وه‌ربگرێت و ده‌وڵه‌ت ته‌نیا ڕێز له ئازادی سیاسی و مه‌ده‌نی ناگرێت، به‌ڵكو هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ده‌بێت كه‌لتوورێكی سیاسیی گشتی تێدابێت، كه ببێته هۆكاری گه‌شه‌سه‌ندنی دیموكراسی.
ده‌وڵه‌تی دیموكراسی ناته‌واویش ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یه، كه له ڕیزبه‌ندی پله‌ی شه‌ش تا هه‌شتن و تیایاندا هه‌ڵبژاردنی ئازاد و بێگه‌رد ئه‌نجامده‌درێت و ئازادییه مه‌ده‌نییه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌پارێزرێن، به‌ڵام خاڵی لاوازی به‌رچاو له پڕۆسه‌ی دیموكراسی تیایاندا هه‌یه.
ڕژێمه تێكهڵاوهكانیش پله‌ی چوار تا شه‌ش به‌ده‌ستده‌هێنن و له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا پێشێلكاری گه‌وره ده‌كرێت و فشاری حكوومه‌ت له‌سه‌ر حزبه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان هه‌یه.
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش، كه له پله‌ی چوار و كه‌متر ڕیزبه‌ند ده‌كرێن، ئه‌وا به ڕژێمی دیكتاتۆری داده‌نرێن و تیایاندا فره‌یی كاری سیاسی قه‌ده‌غه‌یه یان ئێجگار سنوورداره و ئازادییه مه‌ده‌نییه‌كان پێشێل ده‌كرێن.
ڕاپۆرتی “سه‌رده‌می ململانێ” ئاماژه‌ی به به‌شێك له دیارده و ڕوواڵه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی پاشه‌كشه‌كردن له ئاست و پله‌ی دیموكراسی به‌هۆی فرەوانبوونی جه‌نگ و دیارده‌ی شه‌ڕ و ململانێكان و ڕه‌فتاری دیكتاتۆری و نه‌مانی متمانه لە نێوان حزبه ته‌قلیدییه‌كان كردووه، كه ئه‌مه‌ش له دیارده‌ی پێشێلكردنی ئازادییه‌كان و سستی و لاوازی پڕۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ماوه‌نه‌دان به فره‌یی سیاسی و زیادبوونی ڕه‌فتاری دیكتاتۆری و ئاسته‌نگه‌كانی كارانه‌بوونی دامه‌زراوه گشتییه‌كان و زیادبوونی چاودێری له‌سه‌ر ئازادی ڕاده‌ڕبڕین ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام میتۆدی و كرۆكی ڕاپۆرته‌كه له بازنه‌ی تێڕوانینی لیبرالیزمی نوێ و سیستەمی تاكه جه‌مسه‌ری وه‌ك سیستەمێكی هه‌میشه‌یی و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی دووچاری بوژانه‌وه‌ی سیستەمی ئێستای نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رمایه‌داری هاوچه‌رخ ده‌بێته‌وه، ده‌رناچێت و به هیچ جۆرێك ئاماژه به‌و هۆكارانه ناكات، كه په‌یوه‌ندییان به ناوه‌ڕۆكی فه‌لسه‌فی خودی چه‌مكی دیموكراسی لیبرالییه‌وه هه‌یه، كه له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا هۆكاری سه‌ره‌كیی دروستبوونی ململانێ و پاشه‌كشه‌كردنه له ڕه‌وشی دیموكراسی، كه به مۆدیلی ئه‌زموونی مۆدێرنه و چه‌مكی سه‌نتراڵیزمی ئه‌وروپی و سه‌روه‌ری به‌رهه‌می یه‌ك شارستانی جیهانی كار بۆ گشتاندنی ده‌كرێت.
هه‌ڵبه‌ته گومان له‌وه‌دا نییه، كه ئه‌مڕۆ جیهان له سه‌رده‌می ململانێدایه و سه‌رجه‌م ڕووداوه‌كان و بارگرژییه‌كان له شه‌ڕی ئۆكرانیا ـ ڕووسیا بگره تا ده‌گاته شه‌ڕی حەماس ـ ئیسرائیل و ڕه‌وشی كه‌شتیوانی ده‌ریایی و بازرگانی و بوونی شهر له سوودان و دیارده‌ی تیرۆر و شه‌ڕه ناوخۆییه‌كان، ئاماژه‌یه بۆ بوونی ململانێ، به‌ڵام ڕاپۆرته‌كه له دیدێكی نیولیبرالیزمه‌وه پێی وایه مه‌ترسی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیری جیهان بۆ بارگرژی جیۆپۆلۆتیكی و ئاسته‌نگی مه‌ترسیداریش، كه دووچاری هه‌ژموونی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه بوونی هێزی ده‌وڵه‌تی چین و وڵاته تازه پێگه‌یشتووه‌كانه، كه بوونه‌ته هۆی ناسه‌قامگیری جیهانی، وه‌ك ئەوەی ڕاپۆرته‌كه باسی لێوه ده‌كات.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ڕێچكه‌یه ڕاپۆرته‌كه ئاماژه بۆ شكستی وڵاتانی ڕۆژئاوا له گونجاندنی سیستەمی جیهانی بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ئابوورییه تازهپێشگهیشتووكان ده‌كات، به‌ڵام بژارده‌ی سه‌ره‌كی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م ڕه‌وشه له چوارچێوه‌ی گشتگیركردنی سیستەم و نه‌ریت و ڕێساكانی سه‌رمایه‌داری ده‌بینێته‌وه و له‌و بژارده‌یه تێناپه‌ڕێت.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا ده‌وڵه‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له خوارووی لیستی پله‌به‌ندین له‌و ڕاپۆرته‌دا و ڕێژه‌یان له 3,34 له ساڵی 2022 گه‌یشته 3,23 له ساڵی 2023، ئه‌مه‌ش كه‌مترین ڕێژه‌یه له ساڵی 2006ەوه و پله‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقیش به 2,88 تۆماركراوه.
ڕاپۆرتی “سه‌رده‌می ململانێ” كه له چوارچێوه‌ی كڕۆكی هزری سه‌رمایه‌دارییه‌وه و بانگه‌شه‌كردنه بۆ تاكه جه‌مسه‌ری، ئاماژه‌ی بۆ هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی پاشه‌كشه‌كردن له دیموكراسی، به‌تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نه‌كردووه و باز به‌سه‌ر هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان ده‌دات، كه بۆ سیاسه‌ته‌كانی خودی سه‌رمایه‌داری ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و گرفتانه‌ی په‌یوه‌ندییان به قه‌یرانی كۆن و درێژخایه‌نی ده‌وڵه‌ته له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت به نموونه‌ی (دەوڵه‌تی هاورده) و سه‌پاندنی شێوازێك دیموكراسی په‌رله‌مانی شێواو له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی فره‌یی نه‌ته‌وه‌یی و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تێدایه، وه‌ك نموونه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق، كه ناكرێت دوور له چه‌مكی (دیموكراسی ته‌وافقی) و بنه‌ماكانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
یه‌كێك له گرفته‌كانی دیكه‌ی پاشه‌كشه‌كردنی دیموكراسی بۆ قه‌یرانی خودی مۆدێرنه و نموونه‌ی نیولیبرالیزم ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ته‌نیا جه‌خت له‌سه‌ر دیموكراسی سیاسی ده‌كاته‌وه و بواری ئابووری و گه‌شه‌سه‌ندن فه‌رامۆش ده‌كات و دیموكراسی سیاسی له دیموكراسی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی جیاده‌كاته‌وه، بێگومان ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ شكستهێنانی پڕۆژه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مانه‌وه‌یان له بازنه‌ی ئابووری به‌رخۆر و چوارچێوه‌ی سه‌رمایه‌دارییه‌كی وابه‌ست به ناوه‌نده سه‌رمایه‌داره‌كان، كه بواری ده‌ستنیشانكردنی بژارده‌ی سه‌ربه‌خۆیان له پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان هه‌مه‌لایه‌ن و به‌رده‌وام نه‌بێت.
جه‌ختكردنی ڕاپۆرته‌كه له‌سه‌ر بژارده‌ی تاكه جه‌مسه‌ری ئامرازی سه‌ره‌كییه بۆ شكستهێنانی سیستەمی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌زگاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه جیهانییه‌كان.
به گشتی ڕاپۆرتی “سه‌رده‌می ململانێ” بابه‌تی دیموكراسی له بابه‌ته‌كانی ئاسایشی جیهانی و گه‌شه‌سه‌ندن جیاده‌كاته‌وه و پێی وایه كهڵهگایی تاكه جه‌مسه‌ری چاره‌سه‌ر و ڕێگایه بۆ بنیاتنانی دیموكراسی و بڵاوكردنه‌وه‌ی نموونه‌ی لیبرالیزم له جیهاندا، به‌م جۆره‌یش نه دیموكراسی بنیات ده‌نرێت و نه ئاسایش و گه‌شه‌سه‌ندن له جیهاندا دابین ده‌كرێت.