كۆمه‌ڵایه‌تیهه‌واڵ
ئاراستەکان

هەولێر؛ لە چوار مانگدا ٥٦٥ قوربانی بەهۆی ماتۆڕسکیلەوە تۆمارکراون

لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٥٦٥ قوربانی ڕووداوی هاتوچۆ بەهۆی ماتۆڕسکیلەوە تەنیا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر تۆمارکراون و حاڵەتەکان تا دێت بەرزتر دەبنەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر، کە دەستی زێدپرێس کەوتوون، لەماوەی کانوونی دووەم تا نیسانی ٢٠٢٤، تەنیا لەو نەخۆشخانەیەدا ٥٦٥ قوربانی ڕووداوی هاتوچۆ بەهۆی ماتۆڕسکیلەوە تۆمارکراون. ژمارەکە، تەنیا ئەو بریندارانە دەگرێتەوە، کە بۆ بەمەبەستی چارەسەری، بۆ فریاکەوتنی ڕۆژئاوا گواستراونەتەوە.

هەر لەماوەی ئەو چوار مانگەدا، ٨٧٣ قوربانی دیکەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر کراون.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا (نیسانی ٢٠٢٤)، ژمارەی قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ بەهۆی ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلەوە بەراورد بە هەر سێ مانگی یەکەمی سەرەتای ساڵەکە، بەرزبوونەتەوە. بە جۆرێک کە لە کانوونی دووەمدا، ٢٠٥ حالەت لە ڕووداوی هاتوچۆ بەهۆی ئۆتۆمبێل و ١٢١ حالەت بەهۆی ماتۆڕسکیلەوە تۆمارکراوە، بەڵام لە ماوەی مانگی نیساندا، ٢٦٧ حالەت بەهۆی ئۆتۆمبێل و ٢١٣ حالەتی دیکە بەهۆی ماتۆڕسکیلەوە تۆمارکراون.

وەک دەردەکەوێت، قوربانییانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ بەهۆی ماتۆڕسکیلەوە، لەماوەی مانگی کانوونی دووەم بەراورد بە مانگی نیسانی ٢٠٢٤، بەنزیکەی دوو ئەوەندە بەرزبوونەوە.

هەڵکشانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ بەهۆی ماتۆڕسکیلەوە، هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی خێرای ژمارەی بەکارهێنەرانی ماتۆڕسکیل و بەدیاریکراویش بەکارهێنانی ماتۆڕسکیل لە پڕۆسەی گەیاندنی خێرای خواردن و خواردنەوەدا.

 

مانگی نیسان

ڕووداوی ئۆتۆمبێل ٢٦٧ حالەت

ڕووداوی ماتۆڕسکیل ٢١٣

 

مانگی ئادار

ڕووداوی ئۆتۆمبێل ٢١٦ حالەت

ڕووداوی ماتۆڕسکیل ١٠٢ حالەت

 

مانگی شوبات

ڕووداوی ئۆتۆمبێل  ١٨٥ حالەت

ڕووداوی ماتۆڕسکیل ١٢٩ حالەت

 

مانگی کانوونی دووەم

ڕووداوی ئۆتۆمبێل ٢٠٥ حالەت

ڕووداوی ماتۆڕسکیل ١٢١ حالەت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...